ڕوکەن: زیلان گەورەترین وەڵامە لە دژی تێگەی لەناوبردن و نکۆڵیکردن

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە زێڕین ڕوکەن یادی شەهید زیلانی کردەوە و وتی: "زیلانی گەورەترین وەڵامە لە دژی تێگەی نکۆڵێکردن، لەنابردن، پیلانگێڕی و شەڕی قڕکردن."

شەهید زیلان

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە زێڕین ڕوکەن پەیوەست بە گرنگیبوونی چالاکی فیدایانەی شەهید زیلان (زەینەب کناجی) قسەیکرد کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە دێرسیم ئەنجامیدا.

ڕوکەن لە ٢٨هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیدا یادی شەهید زیلانی کردەوە و وتی: "زەینەب کناجی بە شێوەیەکی پڕ و تێگەیشتوانە لە فەلسەفەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشت، وەک ژنێک بە ڕوحێکی بوێرانەوە لە دژی سیاسەتی قڕکردن چالاکی فیدایانی لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا ئەنجامدا. بەم چالاکیەکەی لە نێو تێکۆشانی ژنی کوردا بوو بە ناوێکی درەوشاوە.

هەڤاڵ زیلان بەم چالاکیەیی بووە مانیفیستۆی خوادەوەندی ئازادی و ناونیشانی ژیانی ئازاد. فەرمانداری پێشەنگ هاوڕێ زیلان لەدژی پیلانگێڕی کە لەساڵی ١٩٩٦دا لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا بە چالاکیەکەی هەڵوێستێکی هەمیشەیی پیشاندا. لەمڕۆشدا نوێنەری هێڵی زیلان بە پێشەنگایەتی یەژا ستار لە هەموو جێگەیەک دەجەنگن. لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا چالاکی ئەنجام دەدەن و لە زیندانەکاندا لە بەرخۆداندان. لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتییدا وەک کەسایەتی بونیاتنانی مۆدێرنێتەی دیموکراتیکی پێشەنگایەتیەکی گەورە هەڵسوڕێنن.هاندەری زیلان بۆ چالاکیەکەی عەشقی بوو بۆ ژیانی ئازاد. تەنها ئەوانەی عەشقی ژیانی ئازادن دەتوانن چالاکی فیدایانە ئەنجام بدەن. بە عەشقەوە سڵاو لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکەم کە لەمڕۆدا بە فیداکارییانەوە لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا شەڕدەکەن.

زیلان بە چالاکیەکەیەوە بوو بە هەڵوێست و دڵخوازی ئازادی ژنان. لەمڕۆدا ئەم هێڵە گۆڕاوە بۆ هەزاران فەرمانداری زیلانی. هاوڕێ زیلان ناونیشانی خۆگەیاندنە بە بڵندترین ئاست لە هێڵی ڕێبەرێتیدا. هەنگاونان لەسەر هێڵی فەرماندە زیلان، بۆ هەموو ئەو ژنانەی دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات، هەڵوێستی بڕیارداری ئازادییە. لەمڕۆشدا لە هەنگاو بەرەو شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا وەک شوێن پێهەڵگری فەرماندە زیلان، پێویستە ئامانجی گەورەی ئازادی پێكبهێنین و بەشێوەیەکی بەهێز بەشداربین. لە هەمانکاتدا یادی زیلان پەپولە دەکەینەوە کە لە تێکۆشاندا لە ڕۆژهەڵات شەهیدبوو. لە ڕۆژهەڵاتەدا گۆڕا بۆ قۆناغێکی مەزنی تێکۆشان و لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا گۆڕا بۆ پێشەنگایەتی."

ڕێبەرێتی هیوای ئازادی ژن و گەلانە

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە زێڕین ڕوکەن سەرنجی خستەسەر هەڵمەتی ئازادی جەستەی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد و وتی: "پێوانەی سەرخستنی هەڵمەتەکە ئەوەیە وەک ئەرکی بنەڕەتی خۆمانی بیبینین و بە شێوەیەکی زیلانی بەشداری هەڵمەتەکە ببین. لە هەموو جێگاکان بێگوێدانە ئاستەنگیەکان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەشدارببین. لەمڕۆدا لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، بادینان بە هەزاران لە زیلان، ڕۆژهات، ئەرداڵ، ئاخین موش، بێریتان چیا بوونیان هەیە. بۆیە لە هێڵی فیدایەتیدا بوونە بە فەرمانداری مەزنی ئازادی. ئێرش، ئاندۆک، دۆغا، زنار، ئەیلەم، ڕوکەن، سارا، ئەرداڵ و رۆژهات بە هەزاران فەرمانداری فیداییمان وەک شوێپێهەڵگری میراتی بڵندی زیلان، سەما، گوڵانەکان چالاکی گەورەیان ئەنجامدا و بوون بە فەرمانداری سەرکەوتوومان.

زیلان لە دژی تێگەی لەناوبردن و نکۆڵیکردن، لە بەرامبەر پیلانگێڕی و شەڕی قڕکردن گەورەترین وەڵامە. لەمڕۆدا پێویستە لە هەنگاوی ئازادیماندا بە شێوەی زیلانی تێبکۆشین بۆ شکاندنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوەشێنینەوە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژن و گەلی کورد پێویستییەکی ژیانییە، لە دژی هێزە هەژموونخوازەکان پێویستە ئەوە دیاری بکەین کە هەبوون و ئازادی رێبەر ئاپۆ لەگەڵ ئازادی و هەبوونی گەنجان، ژنان گەلدا یەکانگیربووە. لەمرۆدا لە هەموو جێگاکاندا بە هەڵوێستی چالاک لە دژی هێرشی هێزە سەروەرەکان دەتوانین هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرفراوان بکەین. لەم شەڕەی ئازادیدا دەتوانین لەسەر بنەمانی ستراتیژ و تێکۆشانی هاوبەش لە هەموو جێگەیەکدا بەرەی دژە کاپێتاڵێستی دامەزرێنین و بگەین بەسەرکەووتن.

ڕێبەرمان هیوای ئازادی ژن و گەلانە. هەموو کات و ساتێک ئەم هیوایە زیندوو دەبێت. لە حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆدا کەسایەتی زیلان حەقیقەتی سەرکەوتنی خوداوەندنی ئازادییە. حەقیقەتی خوداوەندی ئازادی زیلان ئەو هێڵەیە بە باشترین شێوە فەلسەفەی ئازادی قبوڵکردووە و بووەتە ڕاستەقینەترین هاوڕێیەتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا. لە ٦ی گوڵانی ١٩٩٦دا لە دژی ڕێبە ئاپۆ هەوڵێکی تیرۆرکردن ئەنجامدرا. هاوڕێ زیلان لە بەرامبەر ئەم هێرشەی سەر رێبەر ئاپۆدا بێچارە و بێدەنگ نەمایەوە، بەچالاکیەکەی کە دووژمنی شۆک کرد، گورزێکی گەورەی لە دووژمن وەشاند.

زیلان جارێکی دیکە چاندی خوداوەندنی لە کوردستاندا زیندووکردەوە

ڕوکەن ئاماژەی بەوەدا کە زیلان جارێکی دیکە چاندی خوداوەندی لە کوردستاندا سەرلەنوێ زیندووکردەوە و وتی: "نیشانەی ناسنامەیەکە کە خۆی دەگەینێت بە ڕەگ و ڕێشەی مێژووی خۆی. هەڵوێست بوو کە پیشانیدا کەس ناتوانێت هێرش بکاتە سەر ڕێبەرمان، کا ئازادیمان پێدەبەخشێت، دەوڵەتی فاشیست بمانترسێنێت و ببێتە ڕێگر لە پێش ئەوەی سەرلەنوێ خۆمان بونیات بنێینەوە. لەمڕۆدا فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە هەڵگری ئەم عەقڵێتەیە تێکدەشکێ. ژن و گەل سەردەکەون. هەڵوێستی زیلان هێڵێک بوو ئەوەی پیشانی هەموواندا کە حەقیقەتی ڕێبەرێتی دەرفەتێکی مێژوویە بۆ شەڕکرنی ئازادیی ژن لە کوردستاندا."