ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سوریا گرنگە، بەڵام تەواو نییە

خالێد ئیبراهیم لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر‌ی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، مەعلووم کردنی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگن، بەڵام لەڕووی جێبەجێکردنەوە کەموکوڕی زۆری هەیە.

 

خالێد ئیبراهیم لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێەوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاو سەبارەت بە ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سوریا کە لە ٢٦ لاپەڕە پێکدێت و لە ١١ی ئازاردا بڵاوکرایەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

خالێد ئیبراهیم لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کۆمەڵکوژی و کۆچ، تاڵانکاری و قەیرانی ئابووری لەم بوارەدا بەردەوامە و وتی، ساڵانە ڕاپۆرتی هاوشێوە لە لایەن پارێزوانانی مافی مرۆڤەوە بڵاودەکرێتەوە. مرۆڤ دەتوانێت تا ڕادەیەک بە ئەرێنی سەیری ئەم ڕاپۆرتە بکات. بە تایبەتی گرنگە کە دەست نیشان کراوە کە دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی ناوچەکە و هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکات و قەیران و ئاژاوە دەنێتەوە و تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، تەنانەت ئەگەر درەنگیش بێت بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی لەو شێوەیە گونجاو و بەجێگەیە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش هێشتا هەندێک شت وەک خۆی ماوە."

لەو بارەیەوە خالێد ئیبراهیم وتی: "پێشتر وتمان پێویستە کۆمیسیۆنی تایبەتی نێودەوڵەتی دروست بکرێن و بێنە هەرێم و چاودێری دۆخەکە بکەن. بێگومان ئەم پێشنیارانەمان بەردەوامن. هەروەها زۆرێک لە دامەزراوە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمەوە، هاتن بە چاوی خۆیان دەرئەنجامی سیاسەتی تاڵانی دەوڵەتی تورکیان بینی، ڕوونە کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت جارێکی تر گەل بخاتە ناو قەیران و ئاڵۆزی و کۆچبەری و شەڕێکی گەورەوە. هەموو ئەمانە بەدڵنیاییەوە بەشێکن لە تاوانی شەڕ، کۆمیسیۆن بەچاوی خۆیان ئەمەیان بینی و لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە، هەرچەندە ڕاپۆرتەکە زانیاری لەسەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لەخۆدەگرێت، بەڵام هیچ شتێک لەبارەی دادگارکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەو تاوانانە ناهاتووە، ئەمە کەموکورتییەکە، هەم نەتەوە یەکگرتووەکان و هەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان دەبوو هەڵوێستێکی ئاشکرایان لەسەر ئەم بابەتە نیشان بدایە، تەنها لە ڕاپۆرتەکەدا باس کردن بەس نییە، بێگومان ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە کاریگەرییان هەیە، بەڵام ئەگەر ئەرێنی ئامادە نەکرێن ئەنجامەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا، گرنگییەکی ئەوتۆیان نابێت. بۆیە ئێمە دەڵێین ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە دەبێ ئەنجامێکی  ڕاست و دروستیان هەبێت. با هەرکەسێک بێت، دەبێت باجی ئەو تاوانانە بداتەوە، لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت. بەداخەوە تا ئێستا هیچ شتێکی لەم شێوەیە ئەنجام نەدراوە."

هەروەها خالێد ئیبراهیم ڕایدەگەیەنێت، تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ هەمووان دەبینرێن و دیارە و دەڵێت، "بەتایبەت تاوانەکانی شەڕی عەفرین، سەرێکانی، گیرێ سپی و هەموو باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن هەموو لایەکەوە دیار و ڕوونن، ئێمە بەردەوام کاری لەسەر دەکەین" بەتایبەت ئێمە لەگەڵ کۆمەڵگا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لە پەیوەندیدا هەین، پڕۆژە و پێشنیارمان هەیە، هەوڵەکانمان پێش هەموو شتێکە بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕەیە دژی گەلەکەمان. پاشان، لێپرسینەوە لە تاوانبارانی شەڕەکەدایە. بەداخەوە ئێمە لە گێژاوی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی دەوڵەتانداین ئەوان ڕۆڵی خۆیان بەڕێوە نابەن."