بە دیمەن

بە هەزاران خوێندکار لە کانتۆنی عەفرین- شەهبا و حەڵەب لەژێر هێرش و گەمارۆدا درێژە بە خوێندنیان دەدەن

لە کانتۆنی عەفرین- شەهبا و حەڵەب، کە لەژێر گەمارۆ و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و حکومەتی دیمەشقدان ١٤ هەزار و ٧٩٣ قوتابی درێژە بە خوێندنیان دەدەن. هەروەها ١٧٩ قوتابی لە پەیمانگای شەهید ڤیان ئامارا پسپۆڕی دەخوێنن.

لە کانتۆنەکانی عەفرین-شەهبا و حەڵەب (ئەشرەفییە-شێخ مەقسوود) ١٤ هەزار و ٧٩٣ قوتابی لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و هەزار و ٩٠٠ مامۆستا هەیە. بەگشتی لەو کانتۆنەدا کە ٦١ قوتابخانە هەیە کە لە هەلو مەرجێکی سەختدا درێژە بە خوێندن دەدەن.

هاوسەرۆکی لێژنەی پەروەردە و فێرکاریی کانتۆنی عەفرین-شەهبا، سەبارەت بە سیستەمی پەروەردە لە کانتۆنەکە و ئاستی پێشەکەوتنەکانی مامۆستایان و خوێندکاران و ئاستەنگییەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

فادل چاویش باسی لە دوای داگیرکردنی عەفرین کرد و وتی بۆ ماوەی ساڵێک نەتوانرا سیستمی پەروەردە و فێرکاریی یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام دواتر بڕیارماندا کە پێویستە منداڵەکانمان درێژە بە خوێندنیان بدەن گرنگ نییە بارودۆخەکە چییە، سەرەڕای ئاستەنگییەکان بەڵام بڕیاردرا قوتابخانەیەک بۆ قوتابیان دروست بکەین و پڕۆژەکەمان لەسەر بنەمای پەروەردەی بنەڕەتی و زمان دەست پێکرد.

بەم شێوەیە بەدانانی ١٠ خێمە دەستمان بە پەروەردەی سەرەتایی کرد. ئێمە لەو هەرێمەی نیشتەجێ بووین کە لە سەردەمی حکوومەتی دیمەشقدا وەک زیندانی منداڵانی ئەحداس بەکار دەهات، ئێمە کردمان بە قوتابخانە و دامەزراوەی پەروەردەیی. ئەو شوێنەی کە وەک زیندان دیاری کرابوو، کردمان بە ناوەندێکی پەروەردەیی. بەم شێوەیە ساڵی ٢٠١٨ـەمان کردە ساڵی پەروەردە.

 لە ساڵی ٢٠١٩ سەرەڕای ئەوەی هیچ کەرەستەیەکی پەروەردەییمان نەبووە ڕێکخراوێکی بەهێزی پەروەردە و ڕاهێنانمان دامەزراند، تەنانەت بەدەست هێنانی کەرەستەی خوێندن و نووسین زۆر زەحمەت بوو، هەروەها ناچار بووین هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی مامۆستاکانمان و ئەو خوێندکارانەی کە دەبوو بچنە زانکۆ بکەین.

سیستەمی پەروەردە بە ٣ زمان

فادل چاویش سەرنجی بۆ سیستەمی پەروەردە ڕاکێشا و وتی: "لە سیستەمی پەروەردەی ئێمە گرنگی بە هەڵسەنگاندنی توانای خوێندکاران دەدات. قوتابخانەکانمان بە سێ زمان پەروەردە دەدەن. خوێندکارێک کە زمانی دایکی کوردی بێت، تا پۆلی ٣ی بنەڕەتی تەنها بە زمانی دایکی خۆی بەشداری خوێندن و پەروەردە دەکات. لە پۆلی ٤ ـەوە وانەکانی زمانی عەرەبیش دەخوێنێت. لە پۆلی ٥ ـەمیش فێری زمانی ئینگلیزی دەبێت. بۆ نموونە خوێندکارێک کە زمانی دایکی عەرەبی بێت تا پۆلی ٣ فێری زمانی عەرەبی دەبێت، لە پۆلی ٤ زمانی کوردی و لە پۆلی ٥ ئینگلیزی وەک زمانی بیانی فێر دەبێت.

لە پەیمانگای ڤیان ئامارا بەشی پسپۆڕی دانراوە

فادل چاویش ڕایگەیاند، پەیمانگای ڤیان ئامارە لە ساڵی ٢٠١٣ لە عەفرین دامەزرا، لە ساڵی ٢٠١٩ پەیمانگاکە لە کانتۆنی شەهبای عەفرین، درێژەی پێدرا و بو بە پەیمانگایەک مامۆستایان تێدا پسپۆڕی فێر بوون. هەروەها لەسەر زمان و ئەدەبی کوردی، بیرکاری و فیزیا، بەپێی پێویستی پەیمانگا پەروەردە و فێرکاریمان بۆ لقەکانی دیکە دست پێکرد.

قوتابخانەی نوێ دروست دەکرێت

لە کۆتایی قسەکانیدا فادل چاویش ڕایگەیاند، لە ساڵی نوێی خوێندن و پەروەردەدا، جەخت لەسەر چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانەکان دەکەینەوە لەبەر ئەوەی زۆربەی قوتابخانەکانمان شیاو نین، بینای زۆرێک لە قوتابخانەکانمان زیانیان بەرکەوتووە، پلان بۆ دروستکردنی قوتابخانەی نوێ بۆ گوندەکان دەکەین. بەهۆی گەمارۆ و هێرشەکانەوە لە مانگەکانی هاویندا لە پەیمانگاکان درێژە بە خوێندن دەدەین.