دەوڵەتی تورک لەماوەی ٥ کاتژمێردا هێرشی کردە سەر ١٣ گوند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ١٣ گوندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەری کاتژمێر ٥ و نیوی پاشنیوەڕۆی دوێنێ بە کاتی ناوخۆیی دەستی بە هێرشکرد. دەوڵەتی داگیرکەر دوای هێرشی بۆ سەر گوندی شەعالی سەربە شەهبا، هێرشی کردە سەر گوندەکانی بێنێ، سۆخانکێی سەربە شێراوا. گوندەکانی عەین دەقنە،  بێلونییە، مەدیق و شێخ عیسا لە ناوچەی شەهبا تۆپباران و هاوەنبارانکرد. نزیکەی ٨٠ تۆپ بەر گوندەکانی شەهبا کەوتوون.

هێرشەکان بەردەوامن بوون و لە دەوروبەری کاتژمێر ٢١:٣٠ دا سوپای تورک هێرشەکانی خۆی زیاد کرد و هێرشی کردە سەر گوندەکانی مەرەناز، تات مەرەش، شەوارخ، مالکییە و ئالقەمیییە لە ناوچەی شەرای کانتۆنی عەفرین و دەیان هاوەن و تۆپ لەو گوندانە دران.

هەروەها گوندی زیارەت لە ڕۆژئاوای کۆبانێ تۆپباران کرا.

ژ.ت