لە ڕەقە هێرشێکی چەکداری کرایە سەر خاڵێکی پشکنینی قەسەدە

لە ڕەقە، هێرشێکی چەکداری لە بەرامبەر هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک (قەسەدە) ئەنجامدرا.

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجییەکان، هێرشێک کراوەتە سەر خاڵیکی پشکنینی قەسەدە، کە نزیکە لە ناوەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

هەتا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆنەگرتووە. هەرەوەها ڕاگەیاندراوە بە بەرپەچدانەوەی هێزەکانی قەسەدە هێرشەکە بێ کاریگەرکردووە.

جێگەی ئاماژەپێدانە؛ لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا هێرشێک لەسەر ناوەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەنجامدراوە.