هیبا زیادین: هەرێمە داگیرکراوەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورک مەترسیدارن

هیبا زیادین، لێکۆڵەر و چاودێری مافەکانی مرۆڤ بە ئاماژە بەوەی ڕووداوەکانی ساڵانی ٢٠١٨ تا ٢٠٢٣ بە بەڵگە کراون، وتی: "هەرێمە داگیرکراوەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورک مەترسیدارن، ئێمە سەرەنجمان لەسەر ئەم کارانەیە.

ڕێکخستنی هیومان ڕایتس وۆچ (HRW) لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت: "دەبێت دەوڵەتی تورک بەرپرسیار بێت لە هەر جۆرە پێشێلکاری، کوشتن، ڕفاندن و دەستدرێژیەک کە لە سوریا لەلایەن گروپە چەکدارەکان و داعشی سەر بە داگیرکەری تورک ئەنجام دەدرێت.'

توێژەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای ڕێکخراوی RWH، هیبا زیادین باسی لە ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکە و کردەوەی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورارت کرد. هیبا زیادین ڕایگەیاند، زۆربەی ئەو ڕووداوانەیان بەڵگە کردووە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٣ ڕوویانداوە و وتی: "ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی تورکیادان مەترسیدارترینن، ئێمە سەرنج دەخەینە سەر ئەو کارانە. هەموو پێشێلکارییەکان لەو شوێنانەدا ڕوودەدەن کە تورکیا داگیری کردووە و بێ سزا ماونەتەوە. بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی ئێمە و لێژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، تورکیا ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان ناگرێت لەو هەرێمانەی سوریا کە داگیری کردووە و ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی خۆی جێبەجێ ناکات. ئەگەر تورکیا ئەو بەڵگەنامانە قبوڵ نەکات، ئەوا پێویستە ڕێگە بە چاودێرانی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بدات بچنە ناو ئەو ناوچە داگیرکراوەکان بۆ لێکۆڵینەوە.

لێکۆڵەرHRW هیبا زیادین ڕایگەیاند، سوپای نیشتیمانی سوریا هاوپەیمانییەکی ناسەقامگیرە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "زۆر گروپی چەکداری جیاواز و هاوشێوە لەخۆدەگرێت، گرووپە چەکدارەکان بە شێوەیەکی هەرکە بۆخۆی ئەو هەرێمانەی داگیری کردووە و کۆنترۆڵ دەکەن. هەروەها گوند و شارۆچکە و تەنانەت گەڕەکەکانیش لە نێوان خۆیاندا دابەش دەکەن. ژیان لەوێ زۆر ئاڵۆزە. لە ساڵانی ڕابردوودا زۆر هەوڵی ئاشتەوایی و دانوستان دراوە، بەڵام هچکات لە نەهێشتنی پێشێلکارییەکان سەرکەوتوو نەبوون."

هیبا زیادین لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی کردەوەکانی ڕابگرێت. دەکرێت لەسەر ئەو کردەوانەی سزا بدرێت.