هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٥ سەرباز، پۆلیسێک و ٧ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە هەرێمە داگیرکراوەکان گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاندووە. راگەیەندرا کە لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ١٣ داگیرکەری تورک کوژراون، کە لە ٥ سەرباز، پۆلیسێک و ٧ چەتە پێکدێن.

هێزەکانی رزگاری عەفرین لەبارەی چالاکی هێزەکانیانەوە لە دژی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، چالاکی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان بەردەوامە" و ئەو زانیارییەی خستووەتەڕوو:

"٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هەرێمی باب لە هەمبەر داگیرکەران دوو چالاکی تایبەت کران. لە ئەنجامی هەردوو چالاکییەکەدا پۆلیسێک و شەش چەتە کوژران، ٣ چەتەش برینداربوون. هەروەها کرێنێک تێکشکێنرا. گورز لە ئۆتۆمبێلێکیش وەشێنرا.

٣ی کانونی دووەم لە بەرامبەر بارەگای سوپای تورک لە گوندی کیمار چالاکیەک ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٢ سەربازی سوپای تورک کوژران.

٨ی کانونی دووەم لە هەرێمی شەهبا گروپێکی چەتە داگیرکەرەکان هەوڵیاندا کە هێرش بکەنە سەر هەرێمەکە، وەڵامیان درایەوە. لە ئەنجامدا ٢ چەتە برینداربوون. لەو رووداوەدا ٣ زنجیری بی کەی سی و ٣ مەخزەنی ئەی کەی -٤٧ دەستیان بەسەردا گیرا.

١٠ی کانونی دووەم کە هەرێمی باب لە ئەنجامی چالاکیی نیشانشکێنیدا چەتەیەک کوژرا. هەمان رۆژ هەروەها لە هەرێمی باب لە ئەنجامی چالاکییەکی دیکە ٣ چەتە کوژران. دۆشکەیەکی ١٤.٥ تێکشکێنرا. هەروەها هەمان رۆژ لە دژی بارەگایەکی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی عەزاز چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ٣ سەربازی تورک کوژران، ٢ سەربازیش برینداربوون. هەروەها لەو رۆژەدا لە هەرێمی مارەع لە ئەنجامی چالاکی نیشانشکێنی چەتەیەک برینداربوو.

لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا بە گشتی ٥ سەرباز، ١ پۆلیس و ٧ چەتە کوژران، ٢ سەرباز و ٦ چەتەش برینداربوون".

هـ . ب