هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: لە هەموو شوێنێک کاردەکەین بۆ دابین کردنی ژیانێکی ئارام

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند کە لە هەمبەر ئاژاوە گێڕی حکومەتی شامدا خەباتی ئەوان بۆ ئارامکردنی ژیانە و وتی: " لە هەر شوێنێک کە هێزەکانی ڕژیمی لێیە ڕێگە بۆ ناردنی هاوکاری خۆراک ومادە کانی تر کراوەیە."

بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆی هێزەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایدەگەیەنێت، کار دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بەو بارگرژیەی کە لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە دروست بووە.

فەرمانداری گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی خوێنی خەڵکی سووریا دووپات کردەوە و ئاماژەی بە هێورکردنەوەی ئەو ئاڵۆزیانە کرد کە بەهۆی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقەوە لە شارەکانی قامیشلۆ و حەسەکە لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دروستبوون.

فەرمانداری گشتیی لە بەیاننامەیەکدا داوای گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی کردووە، دووپاتیشیکردووەتەوە ڕێگە بە گواستنەوەی هەموو جۆرە کەلوپەل و کەرەستەیەک دەدەن بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەت لە قامیشلۆ و حەسەکە.

دەشڵێت، لە ماوەی ڕابردوودا شارەکانی قامیشلۆ و حەسەکە شاهیدی ئەو ئاڵۆزییە ئەمنیانە بوون کە هێزەکانی ڕژێمی سووریا دروستیان کردبوون، ئەمەش هەوڵێک بووە بۆ زیانگەیاندن بە سەقامگیری ناوچەکان، کە لە ئەنجامدا برایەتیی نێوان هەموو پێکهاتەکان دروست بووە.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە، پابەندن بە یەکڕیزی خوێنی سوریا و کار دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بەو بارگرژیەی کە هێزەکانی ڕژێمی سوریا دروستیان کردووە، ئەم لێدوانەش وەک ئاماژەیەک خستەڕوو لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و پاراستنی خوێنی سورییەکان و جەختی لە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی کردەوە، هەروەها ڕەزامەندی ئاسایشی رۆژئاواشی نیشاندا بۆ ڕێگەدان بە چوونە ناوەوەی هەموو کەرەستەکان بۆ ئەو ناوچانەی قامیشلۆ و حسەکە کە هێزەکانی ڕژێمی سوریایان تێدایە.

ک-ش