جموجووڵی سەربازی بەرەو شاروچکەی بابی داگیکراو زیاد بووە

حکومەتی سوریا بە پشتگیری هێزی ئاسمانی رووسیا جمووجوڵی سەربازی بەرەو شاروچکەی باب زیاد کردووە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندم بە پشتگیری هەلیکۆپتەرەکانی سوریا، هێزەکانی حکومەتی سوریا جموجوولەکانی بۆ شاروچکەی بابی رۆژهەڵاتی حەلەب دەستپێکرد.

بەپێی زانیاریەکانی مەرسەدی سوری، ژمارەیەکی زۆر، تانک، مووشەک، بۆمبهاوێژ، کەلوپەلی سەربازی بۆ ناوچەی تەل رحال، دگلباش و تەل زۆیان رەوانەکراون.

لەگەڵ ئەوەشدا جموجووڵی سەربازی لە فڕۆکەخانەی سەربازی گوەریسەوە بەرەو شاری تادیف دەستیپێکردووە.

جموجووڵی سەربازی دوای تێکچوونی دۆخی ئیدلب دێت. دانوستانەکانی تورکیا و روسیا لەبارەی ئیدلب چارەسەری بەدوای خۆیدا نەهێناوە. چەند رۆژ لەمەوبەر دەوڵەتی تورک هێزێکی زۆری بۆ باکوری ئیدلب رەوانە کرد.

ف.ق