کۆچبەرانی عەفرین: لەگەڵ هێزەکانی ڕزگاری عەفرینداین

کۆچبەرانی عەفرین ئاماژەیان بەوەکرد کە هێزەکانی ڕزگاری عەفرین هیوای ئازادین و وتییان: "ئۆپراسیۆنی شەڕڤانانمان لە بەرامبەر داگیرکاری تورک، لە چوارچێوەی خۆپاراستنی ڕەوادان."

ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوچەیی تل رەفعەت محەد حەنان و دوو هاووڵاتی بە ناوی هەیسەم محمەد و حەسەن لە بارەی ڕەوشی عەفرین و هەرەئە قسەیانکرد.

محمەد حەنان ئەوەی یادهێنایەوە شەش ساڵ بەسەر ئاوارەبوونیان لە عەفرین تێدەپەڕێت و وتی: "دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە سەر بۆردومانەکانی، ئامانجێتی لەم بۆردومانانە چۆڵکردنی شەهبا و دورخستنەوەی  خەڵکە لە عەفرین. لەم دوایەندا سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیان هەرێمەکانی شێراوا و تل ڕفعەتیان بۆردومانکردوە."

محەمەد حەنان لە قسەکانی بەردوامبوو وتی: "شەڕڤانانی هەرەئە خەڵکی ڕەسەنی شاری عەفرینن و بەڵینیان داوە شارەکەیان لە دڕنداتەتی دەوڵەتی تورک ڕزگاربکەن. ئۆپراسیۆنەکانمان پەیامێکە بۆ داگیرکەر کە تێبگەن لەوەی ئێمە بەڵێنمان داوە شارەکەمان ڕزگار دەکەین. ئۆپراسیۆنەکانمان لە چوارچێوەی خۆپاراستنی ڕەوادان. چی دەبێت بابێت، عەفرین دەگەڕێتەوە دەستی خاوەنە ڕەسەنەکەی خۆی."

'لەگەڵ هێزەکانی  خۆمانداین'

حەنان ئاماژەی بەوەدا وەک کۆچبەران هەموو کاتێک لەگەڵ شەڕڤانان دەبین و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "هێزەکانی عەفرین هێزێکی بیانی نین، لە کوڕان و ژنانی عەفرین پێکهاتوون، ئامانجی بنەڕەتییان گەڕاندنەوەی عەفرینە لە دەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر."

چەتەکانی تورک هەموو ڕۆژێک سڤیل دەکەن بە ئامانج

هاوڵاتیەک بە ناوی حەسەن لە گوندی کەستاری هەرێمەکە کە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە و پەیوەست بەو داگیرکارییانەوە وتی: "لە کاتی داگیرکەرییەکانی تورکەوە لەم دەڤەرەین، ڕۆژانە پێشێلکاری و چەوساندنەوەمان بەرامبەر دەکرێت. هەموو ڕۆژێک بە بێ جیاوازی لە نێوان ژن، منداڵ و پیردا، وەک سڤیل لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەکرێن بە ئامانج. پێویستە ئیتر هیچ کەسێک بەرامبەر ئەم زوڵم و ستەمەی لەسەرمانە بێ دەنگ نەبێت."

هەر لەو بارەیەوە هاوڵاتیەک بە ناوی هەیسەم محەمەد کە کۆچبەری عەفرینی داگیرکراوە و لە ناوچەی شێراوایە بەم شێوەیە قسەیکرد: "لە کاتی داگیرکردنی عەفریندا چەتەکانی دەوڵەتی تورک چەندین کاری قێزەونیان ئەنجامدا و چەندین جۆری هێرشکردنیان کرد. لە بەرامبەر کۆچبەرانی عەفرین کە لە شەهبادان. ئامانجێتی گەل لە شەهبا ئاوارە بکات و لە عەفرین دورییان خاتەوە. هەرشتێک بکەن دەست لە خاکی خۆمان بەرنادەین. ئەم دەڤەرە وڵاتی ئێمەیە، ڕۆژێک دێت دەگەڕێینەوە."