'کوشتنی دەنیز تۆڵەی تورکە لەبەرانبەر شکستیان لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین'

کۆنگرەی ستاری هەرێمی حەسەکە رایگەیاند کە ئامانجی هێرشەکانی دژی ناوەندی هەدەپە، تۆڵەی تێکچوونی داگیرکەری تورکە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و ئامانجی دەنیز پیراز شکاندنی ئیرادەی ژنی کوردە.

کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشی دژی ناوەندی هەدەپەی ئیزمیر و کوشتنی دەنیز پۆیراز ئەندامی هەدەپە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

راگەیەنراوەکە لە ناوچەی دربێسی بە بەشداری دەیان ژن و بە خویندنەوەی ئەڤین پاشۆ ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستارەوە خوێندرایەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، "ژنان شەڕ لەدژی عەقڵیەتی پیاوسالاری دەکەن کە هەوڵ دەدەن ژن رۆڵی لەنێو کۆمەڵگاددا نەبێت. ژنان لەدژی ئەو عەقڵیەتە ڕادەپەڕن بۆ ئەوەی ئازادی خۆیان بەدەست بهێنن.

هەروەها باسی ئەوەکرا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەر جار و لەدژی ژنان ریبازی توندتر و زاڵمتر بەکاردەهێنێت، بە ئامانجگرتنی دەنیز پۆیراز ئەندامی هەدەپەش رووداوێکی ئاسایی نەبوو، دڕندەیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پیشان دەدات کە ژنان دەکاتە ئامانج کە مۆڕاڵیان تێکبشکێنێت. لە هەمانکاتدا تۆڵەی شکستەکەیان لە مەتینا، ئاڤاشین و زاپ دەکەنەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئێمە وەک کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە بۆ ئازادی ژنان و رێکخستنیان تێدەکۆشین و بەرخۆدانمان بەردەوامی پێدەدەین و بانگ لە کۆمەڵگای نێودەوڵەت و یەکێتی ئەوروپا دەکەین کە لە بەرانبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناڕەزایی دەرببڕن."

راگەیەنراوەکە بە دروشمی ' شەهیدان نامرن و بژی بەرخۆدانی ژنان' کۆتایی هات.

ف.ق