لە دێرک لە ئەنجامی بۆردومانی درونەکانی تورکدا ٢ کەس شەهید بوون

درۆنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی مەزرێ و دێرکا بەراڤێێ شاروچکەی دێرکی ڕۆژئاوای کوردستانیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ٢ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی مەزرێ و دێرکا بەراڤێی شاروچکەی دێرکی ڕۆژئاوای کوردستانیان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٢ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون.

لە سەرلەبەیانیەوە فڕۆکە چاودێریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەگەڕێن.

ف.ق