لە عەفرین دوو کەس ڕفێنران

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ناوچەی شەڕای عەفرین دوو کەسیان ڕفاند.

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لە ناوچەی شەڕای عەفرین دوو کەسی مەدەنیان ڕفاند.

بەپێی زانیاریەکان، چەتەکان کە خۆیان وەک 'پۆلیسی سەربازی' دەناسێنن، بەڵام پاشماوەی داعش و ئەلنوسرەن، دوو کەسیان بە ناوەکانی ئیبراهیم هەمزە (٧٣) و مامۆ ئیبراهیم هەمزە (٥٥) ڕفاند.

ئەو کەسانەی کە ڕفێنراون، پێشتر بەهۆی داگیرکردنی عەفرین کۆچیان کردبوو و دواتر بەهۆی بانگەشەی درۆیینەی ئەنەکەسە ویستیان بگەڕێنەوە سەر گوندەکەیان بەڵام ڕفێنران.

چارەنووسی ئەو دوو هاوڵاتیە نەزانراوە.

ف.ق