لە گرێ سپی ٣ هاوڵاتی مەدەنی رفێنران

لە گرێ سپی کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ٣ هاوڵاتی مەدەنی خەڵكی شاروچکەی عەلی باجەلی رفێنران.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاروچکەی عەلی باجەلی سەر بە گرێ سپی ٣ هاوڵاتی مەدەنیان رفاند.

بەپێی زانیاریەکان، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ٢ ژن و پیاوێکیان رفاندووە.

سەرچاوە خۆجییەکان باسیان لەوە کرد کە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هەردوو ژنەکەتان بۆ بەشی دژە تیرۆری لە کانتۆنی گرێ سپی گواستووەتەوە.

ف.ق