لە حەسەکە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی دژی داعشدا شەڕ روویدا

لە حەسەکە ئۆپەراسیۆنی هەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەردەوامە و لە ئەنجامدا شەڕ روویدا.

ئۆپەراسیۆنی قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە زیندانی سەناعە و گەڕەکەکانی حەسەکە بەردەوامە. بە هاوکاری گەلی شارەکە ئۆپەراسیۆن لە سێەمین رۆژدا بەردەوامە.

سامی عەبدولکەریم دیاب ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکەی گەڕەکی غوێراندا کردووە بۆ ئاژانسی هاوارنیوز رایگەیاند، گەل لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هاوکاری هیزەکانی ئاسایش و قەسەدە دەکات.

چەتەیەک کوژرا

رۆژنامەنوسان کە لە گەڕەکی غوێران سەرقاڵی ڕۆماڵن رایانگەیاند، لە نزیک قۆتابخانەی زەهرا لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و چەتەکانی داعش شەڕ روویداوە. بەپێی زانیاریەکان کە لە سەرچاوەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وەرگیراوە، لە بەرانبەر ٥ چەتەی داعش شەڕ روویدوە و لە شەڕدا چەتەیەک کوژراوە.

شەڕ بەردەوامە.

ف.ق