لەباکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی ١٩ رۆژدا نزیەی ملیۆنێک واژۆ کۆکرانەوە

دەستپێشخەری گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نزیکەی ملیۆنێک واژۆی کۆکردووەتەوە.

هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. دەستپێشخەری گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستپێشخەری ئازادی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا لە ٢٢ی کانونی دووەمدا بە دروشمی 'گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ئەو دەکەن" هەڵمەتێکیان راگەیاندبوو.

کۆمیتە پەیوەندیدارەکانی هەڵمەتەکە تا ئێستا نزیکەی ٨٩٢ هەزار واژۆیان کۆکردووەتەوە.

کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا

لە کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا دەستپێشخەری گەل نزیکەی ٣٠ هەزار و ٤٦٠ واژۆی کۆکردووەتەوە.

رەقا، تەبقا و دێرەزور

لە تەبقا و دەوروبەری نزیکەی ١٠٠ هەزار واژۆ، لە رەقا و دەورەبەری زیاتر لە ١٧٠ هەزار و لە رۆژئاوای دێرەزور و دەوروبەری ٥ هەزار و ٨٤١ و لە رۆژهەڵاتی دێرەزوریش زیاتر لە ٥٢٠ واژۆ کۆکراونەتەوە.

هەرێمی فرات

لە کانتۆنی کۆبانێ زیاتر لە ٥١ هەزار واژۆ، لە منبجیش زیاتر لە ١٢٠ هەزار واژۆ کۆکراونەتەوە.

هەرێمی جزیرە

لە کانتۆنی حەسەکە ٢٠٠ هەزار کەس لو گوند، شارۆچکە و ناوچە و شارەکان بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کردووە.

لە کانتۆنی قامیشلۆ زیاتر لە ٢١٥ هەزار واژۆ لە گوند، شارۆچکە و ناوچە و شارەکان کۆکراونەتەوە.

پێشبینی دەکرێت هەڵمەتەکە تا ١٥ی شوبات بەردەوام بێت.

هـ. ب