میتینگی قامشلۆ: داگیرکەری و خائینان تێکدەشکێنین

لە میتینگی قامشلۆدا راگەیەنرا کە دەوڵەتی تورک و نۆکەران هەبوونی کوردیان کردووەتە ئامانج و وتیان، " داگیرکەری و خیانەت لەناو دەبەن.

بۆ شەرمەزاکردنی هێرشی قڕکردن و هاوبەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پەدەکە بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی قامشلۆ و حەسەکە ڕێپێوانی 'شکۆ لەدژی داگیرکەری و خیانەت' کۆبونەوە و دروشمی ' بە ئیرادەی گەلان و گەریلا داگیرکەری و خیانەت تێکدەشکێنین' وتەوە."

رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهیدانی ١٢ی ئازار لە گەڕەکی سیاسی بۆ میتینگ گۆڕا. لە میتینگەکەدا دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموککراتی فۆزا یوسف قسەی کرد.

'دەیانەوێت کورد، کۆیلە، بێ ناسنامە و بێ شکۆ بکەن'

فۆزا یوسف وتی، " دوژمنەکانمان ئەمڕۆ هەڕەشە لە هەبوون و ناسنامەمان دەکەن. لە هەموو جێگەیەک هەڕەشە دەکەن. لە چیاکانی کوردستان، شەنگال و رۆژئاوا، دەیانەوێت کورد کۆیلە، بێناسنامە و بێ شکۆ بکەن. دەمانەوێت سایکس پیکۆ و لۆزان زیندوو بکەنەوە و دەیانەوێت کورد بێ هێز ببن و خۆیان نەپارێزن."

پێویستە هەڵوێستمان لەدژی پلانە قێزەونەکان دیاری بکەن

فۆزا یوسف راشیگەیاند کە گەلی کوردستان بە ئەزمونێکی سەخت رووبەروو بۆتەوە و وتی، " ئەزمونی مان و نەمانە. یان بەرخۆدان دەکەین، یان قڕ دەکرێین. پێویستە هەموومان هەڵوێستەکانمان لەبەرانبەر پیلانە قێزەونەکان دیار بکەین. رووداوەکانی شەنگال، ئەنجامی رێککەوتنی قێزەونی، کازمی، پەدەکە و تورکە."

'گەلی کورد خاوەن بەڕێوەبەریە و رێگە بە خیانەت نادەن'

فۆزا یوسف راشیگەیاند، کوردستانیان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات سەفەربەر بوون و دەڵێن نا بۆ قڕکردن و وتی، " پەیامەکەمان بە ناوی هەموو کوردەوەیە. گەلی کورد و گەلی میزۆپۆتامیای باکور و رۆژهەلاتی سوریا رێگە نادەن پیلانگێڕیەکە سەربکەوێت.

هەروەها بانگەوازی لە کورد و پارتەکان کرد کە هەڵویستیان لەبەرانبەر هێرشەکان هەبێت و بانگەوازی لە بەرپرسانی پەدەکە کرد و وتی، " ئێدی بەسە کە دژمنی کورد یاریمان پێدەکات. بەسە کە دەبینە بووكەلەی دەستی ئەوان. ئەمڕۆ رۆژی یەکێتی و شکۆداریە."

'ئەگەر دەنگمان بەرز بکەینەوە، قڕکردن سەرناکەوێت'

فۆزا یوسف ئاماژەی بەوەشدا کە پێشمەرگەش وەک گەریلایە، بۆ کوردستان گیانی فیدا دەکات. ئەگەر دەنگمان بەرز بکەینەوە، قڕکردن سەرناکەوێت. پێویستە پارتەکانی باشور، دەنگیان بەرز بکەنەوە وەک ئەوەی دژی سەدام بەرزیان کردەوە. ئەگەر ئامەد بکەوێت، هەولێر و قامیشلۆش دەکەون. هەمووان بەرپرسیارن. پێویستە هیچ کەسێک یاری بە چارەنوسی گەلەکەمان نەکات."

وتیشی، " رێگە نادەین رێککەوتنەکە سەربکەوێت. لەسەر هێڵی سەرۆک ئۆجالان، گەریلا و شەرەف و شکۆمەندی بەرخۆدان دەکەین. پێویستە هەموومان باش بزانین کە گەلی کورد سەری دانانەوێنێت و خیانەت قبوڵ ناکات."

ف.ق