پارتە سیاسیەکانی شەهبا و عەفرین گۆشگیری سەر ڕێبەر ئاپۆیان شەرمەزارکرد

پارتە سیاسیەکانی کانتۆنی شەهبا و عەفرین لە کامپی سەردەم گردبوونەوە و لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.

شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبە ئاپۆ

کۆنگرەی ستار و پارتە سیاسیەکانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جەستەی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەرمەزارکردنی گۆشەگیری لە کامپی سەردەم گربوونەوە و بە زمانی کوردی و عەرەبی ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن ئەندامانی مەجلیسی کانتۆنی عەفرین و شەهبا شیلان شێخۆ و ناجی سەلامە خوێندرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەردەوامی جەنگی سێهەمی جیهانیدا قوڵتر و بەرفراوانتر دەبێتەوە. دەوڵەتی فاشیستی تورک بە پێکهێنانی پلانەکانی لە سەر کوردان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشەنگایەتی شەڕ و ئامرازەکانی هەژموونگەرای دەکات.

زیاتر لە سێ ساڵە دەوڵەتی تورکی فاشیست، گۆشەگیرییەکی سەختی خستۆتە سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان. بەردەوامی گۆشەگیری بە واتای بەردەوامیدانە بە شەڕ. ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بووە بە ڕوناکیەک و لە لایەن چەندین فەیلەسوف و ئەکادیمیستی جیهانیەوە دەخوێنرێتەوە. بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسەکانی کورد، لە سەر ئاستی جیهانیدا کامپین بەڕێوە دەبرێت.

داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەی و ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکان دەکەین، بە ئەرکی خۆیان هەستن و گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی فاشیستی تورک و ناچاریبکەن کۆتای بە گۆشەگیری بهێنێت و لە چوارچێوەی ماف و پەیمانە گەردوونیەکانی مافەکانی مرۆڤدا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەربکەن.

بەڵین دەدەین تا دەستبەرکردنی ئازادی ڕێبەرێتی، بەردەوام دەبین لە کامپین، دەستپێشخەری، خۆپیشاندان و پەروەردەکردن لەسەر بنمەمای فکر و فەلسەفەی ڕێبەرێتی و ئاستی تێکۆشانمان بڵندتر دەکەینەوە."