قەسەدە: ٤ شەڕڤانمان شەهید بوون

قەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆ سەر گەڕەکی جرنکی قامشلۆ ٤ شەڕڤانیان شەهیدبوون و ٣ شەڕڤانیش بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا، ئاماژەی بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گەڕەکی جرنکی قامشلۆ کرد کە ٤ شەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن شەهید بوون.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

" ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ کاتژمێر نزیکەی ١٣:٣٠ لە گەڕەکی جرنکی قامشلۆ، کاتێک کە شەڕڤانانی ئەرکی خۆپاراستن لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، رووبەرووی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک هاتن. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ شەڕڤانمان شەهید بوون و ٣ شەڕڤانیش بریندار بوون. ناسنامەی شەهیدەکانمان بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

سوپای داگیرکەری تورک لەم دواییانەدا بە چڕی و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە هێرش دەکات و لەنێو گەلدا ترس و دڵەڕاوکێ دروست دەکات. ئێمە وەک هێزەکانی سوریای دیموکراتی جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە، باجەکەی هەرچیەک بێت، دەستەکەوتەکانمان و گەلەکەمان دەپارێزین لە هەموو دۆخێکدا و تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە."

ف.ق