تەرمی شەهید سەیدۆ لە حەلەب بەخاکسپێردرا

خەلکی حەلەب تەرمی شەهید ئەحمەد سەیدۆیان بەخاکسپارد.

ئەمڕۆ دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، ئەندامانی دەزگا مەدەنی و پارتە سیاسیەکان بەشداریان لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید ئەحمەد سەیدۆ کرد کە لە ئەنجامی نەخۆشیدا شەهید بووە.

گەل لەبەردەم نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجرەوە بەرەو گۆڕستانەکە بەڕێکەوت و لەنێو کۆڵانە سەرەکیەکانی گەڕەکی شێخ مەقسودا رێپێوانیان کرد و دروشمی ' شەهید نامرن' یان وتەوە.

لە گۆڕستانەکە رووشین محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێگەی شەهیدانی تاوەکو بەدەستهێنانی ئازادی و سەرکەوتنی گەلی لەسەر هزر و فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دا.

هەروەها محەمەد حسێن ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ قسەی کرد و وتی، " شەهید ئەحمەد سەیدفۆ ژیانی خۆی لە پێناو تێکۆشاندا بەخت کرد. لە ساڵی ٢٠١٦دا بەشداری لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کرد لە کانتۆنی عەفرین. لەگەڵ هەڤاڵ و کارەکەیدا دلسوز بوو و لە ٢٠١٨دا لە بەرەی شەڕدا کردەوە."

لە کۆتایی رێورەسمەکەدا نەسرین ئیسماعیل ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرد. دواتر گەل تەرمی شەهید ئەحمەدیان لە گۆڕستان بەخاک سپارد.

ف.ق