ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان شەهید بوو

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە عامودێ ئەندامێکیان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێکدا ناسنامەی ئەندامێکی ئاسایشی لە عامودێ بە ناوی فەرهاد داوود بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە فەرهاد داوود لە ٢٩ی ئایار رۆژی شەممە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە شەهید بوو.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید فەرهاد کرد و بەڵێنیدا خەبات لەسەر رێگەی شەهیدان بەردەوا بێت.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:

ناو: فەرهاد داوود

ناو باوک: سەعود

ناوی دایک: تورفە

شوێن و مێژووی بەشداریکردن: عامودێ ٢٢/٠١/٢٠١٨

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٩/٠٥/٢٠٢١

ف.ق