ئیسرائیل حەمای سوریای بۆردومان کرد: ٤ کەسی مەدەنی کوژران

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە پارێزگای حەمای سوریا، چوار هاوڵاتی مەدەنی کوژران.

ئاژانسی سانای سوری بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند موشەکێکیان ئاڕاستەی ئامانجێکی خۆیان کردووە، بەوهۆیەشەوە خێزانێکی چوار کەسی کە پێکهاتوون لە دایک و باوکێک و دوو منداڵیان، لەگەڵ برینداربوونی چوار کەسی دیکە کە دوانیان منداڵن، لەگەڵ داڕمانی سێ خانوو لە بەشی ڕۆژئاوای حەما.

سانا ئاماژەی بەوە کردووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردومانی پێنج بنکەی سەربازی سەر بە ڕژێمیان کردووە کە تیایدا چەکداری ئێرانی و حزبوڵای لوبنانیان تێدا بووە.

لە ١٣ی ئەم مانگەشدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردومانی بنکەیەکی سەربازییان لە رۆژهەڵاتی سوریا کردو بەهۆیەوە لانیکەم ٥٧ سەربازی سوری و گروپەکانی سەر بە ئێران کوژران.

بە پێی راپۆرتی ساڵانەی سوپای ئێران کە کۆتایی ساڵی رابردوو بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە سوریا، ئیسرائیل ٥٠ هێرشی ئەنجامداوە.

ف.ق