'زمان و وێژەی کوردی لەسایەی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک زیاتر بەرەوپێشچووە"

مامۆستای زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆی کۆبانێ ئاراس حسۆ باسی لەوەکرد کە زمان و وێژەی کوردی لەسایەی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک زیاتر بەرەوپێشچووە".

داگیرکەرانی کوردستان بە هەموو جۆرێک ویستیان ناسنامە، کولتور و وێژەی کوردی لەناوببەن، بەڵام لەگەڵ شۆڕشی ١٩ی تەمموز وێژەی کوردی رۆژ لەدوای رۆژ بەرەوپێشچوو. سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی وێژەی کوردی مامۆستای زمان و وێژەی کورد لە زانکۆی کۆبانێ ئاراس حەسۆ قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

ئاراس حسۆ باسی لەوەکرد کە زمانی کوردی لە هەموو شوێنێک رووبەڕووی لەناوبردن بووەتەوە و وتی، "دوای هاتنی ئیسلام هەموو شتێک رووبەڕووی لەناوبردن بووەوە. بە هەزاران کتێبی کوردی سوتێنران. زمانی کوردی لە هەموو شوێنێک رووبەڕووی قڕکردن و داگیرکەری بووەوە. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی زمانی کوردیش لە ژێر داگیرکەریدا بمێنێتەوە و بەرەوپێش نەچێت".

حسۆ بە بیریهنایەوە کە وێژەی کلاسیکی کورد بە پێشەنگایەتی فەقێ تەیران، ئەحمەدی خانی و مەلای جزیری وردە وردە پێشکەوت و بەم جۆرە درێژەی پێدا: "سەرباری داگیرکەری لە کوردستان وێژەی کورد بە تێکۆشانی فەقێ تەیران، ئەحمەدی خانی و مەلای جزیری رۆژ لە دوای رۆژ گەشەی سەند.  تا ئەمڕۆش پاراستن و خاوەنداری لە زمانی کوردی هێشتا لە پێشە".

ئاراس حسۆ ئاماژەی بەوەکرد کە بەرخودان و تێکۆشان بۆ نۆژەنکردنەوەی وێژە و زمانی کوردی بەردەوام لەبەرەوپێشچووندا بووە، بەڵام دوای شۆڕشی ١٩ی تەممو زمان و وێژەی کوردی رۆژ لە دوای رۆژ وەک نەمامێک گەورە بووە. ئەوەتا منداڵانمان لە زانکۆکان بە زمانی کوردی پەروەردە دەبن. ئەوەش دەبێتە هۆیە ئەوەی زمانی کوردی دەوڵەمەندتر بێت".

ئاراس حسۆ سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەوەی کە زمان و وێژەی کوردی لەسایەی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک باشتر بەرەوپێشچووە و بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "لە سایەی ئەو دەستکەوتانەوە هەزاران کتێب و گۆڤار چاپکراون. زۆر کەناڵ و ئاژانسی کوردی دروست کراون. هیواداریشن کە وێژەی کوردی بگاتە ئاستێکی بەرزتر".

هـ . ب