ئینتەرناسیۆنالیستەکانی ڕۆژئاوا پشتگیری لە گەلان دەکەن

شەڕڤان و شۆرشگیرە ئینتەرناسیۆنالیستەکان کە لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ گەلی کورد جێی خۆیان گرتووە، بۆ گەلانی ئەوروپا پەیامی پشتگیریان بڵاوکردەوە کە لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەبات بکەن.

شەڤگەر زاپاتا شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالیستی مەکسیکی نزیکەی ٢ مانگە لە ڕۆژئاوا تێدەکۆشێت. شەڤگەر زاپاتا کە پەرەوەردەی سەربازی و ئایدۆلۆژی تەواو کردووە ڕایگەیاند کە بۆ پشتگیریکردنی گەلی ڕۆژئاوا لە مەکسیکەوە هاتووە. زاباتا کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چاودێری دۆخی مەکسیک دەکات ڕایگەیاند، سەرۆککۆماری مەکسیک درۆ لەگەڵ گەلەکەی دەکات و هەوڵی خۆپاراستن دەدات. زاپاتا باسی تاوانی بەرپرسانی مەکسیک لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کرد و ڕایگەیاند، ئەو لەگەڵ گەلی مەکسیکە.

زاپاتا وتی،"پەتای کۆرۆنا درۆی سەردەستەکانی جیهانی ئاشکرا کرد. ئەوانەی زیان دەکەن ئێمەین، یان گەلە. دەسەڵاتداران زیانیان بەرناکەوێت. دەرفەتیان زۆرە و ئاگاداری خۆیانن. لە مەکسیک دۆخەکە بەم شێوەیەیە. پەیامەکانی سەرۆککۆمار بۆ گەل، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیەتی. تا ئەم دواییانەش لە چینەوە فڕۆکە دەچوونە مەکسیک. سەرۆککۆمار هەوڵ دەدات ژیانی ئاسایی خۆی بەردەوامی پێبدات. بۆیە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو بووەوە. لێرەوە داوا لە خەڵکی مەکسیک دەکەم کە لەدژی دەسەڵات و لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرخۆدان بکەن و تێبکۆشن."

قەیرانی دارایی کاریگەریەکی خراب لەسەر هاوڵاتیانی ئیتاڵیا دەکات

شەڕڤانی ئیتاڵی بەرخۆدان ئازاد پەیامێکی بۆ گەلی ئیتاڵیا بڵاوکردەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا قوربانی زۆریان داوە. ئازاد وتی، لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ١ی نیسانەوە لە ڕۆژئاوا وەک ئیتاڵیا ڕێوشوێنی قوڕس گیراونەتەبەر، لە ئیتاڵیا نزیکەی ١٦ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە بەڵام هیوایان هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا دۆخی وڵات باشتر ببێت.

ئازاد ڕاشێگەیاند، کێشەی ئابوری کە بەهۆی ڤایرۆسەکە دروست بوون، کاریگەریەکی زۆر لەسەر هاوڵاتیانی ئیتاڵیا دروست دەکات و دۆخی ڕۆژئاوا باشترە.

ئازاد داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە هاوکاری پزیشکی و ئامێری پشکنین بۆ هەڕیـەکە بنێرن و وتی، "سڵاوی خۆم بۆ گەلی ئیتاڵیا و کورد و گەلان فیدراسیۆنی باکووری سوریا دەنێرم."

پێکهێنانی تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی ئیسپانی هەنگاوێکی گرینگە

شەڕڤانی ئیسپانی ڕۆک برۆسا  ڕایگەیاند، لەدژی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو دەیەوێت لە ڕۆژئاواوە پەیامی پشتگیری بڵاوبکاتەوە و سڵاو و رێزی بۆ کارمەندانی تەندروستی و ئەو کەسانەی لەدژی پەتای کۆرۆنا کار دەکەن نارد. بڕۆسا ئاماژەی بەوەکرد، کوالیتی دیموکراسی و یاسای دەوڵەتی ئیسپانیا لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵگا شەرمەزار دەکات و وتی، "بەردەوامی تێکۆشان و بەرخۆدان، پێکهێنانی تۆڕی پشتگیری هاوبەش و میدیای ئەلتەرناتیف هەنگاوێکی گرنگە. کە دەوڵەت دەیەوێت بەرەو کۆمەڵگایەکی فاشیست هەنگاو بنێت، لە سایەی بەرخۆدان بەرەو دواوە هەنگاو دەنێت."

برۆسا ئەوەی خستەڕوو، دەوڵەت دەیەوێت یاسای کۆنتڕۆڵ زیاتر بکات، ئەو پارتانەی کەلەدژی یاساکانن لە ئێستادا لەناو حکومەتدان و بۆ گۆڕینی یاساکان هیچ هەنگاوێکیان نەناوە و وتی، "خەیاڵەکانمان لە سندۆقەکانی ئەوان بەدینایەن و بە تەنها گەل دەتوانێت گەل ڕزگار بکات.

لە ڕۆژئاوا لەبارەی بابتی ڕێکخستنکردنی خۆیان و کۆمەڵگا دا ئێمە وانەی گرنگ فێربووین. خۆپاراستن و ڕێکخستنی ئێمە لە ماوەی داهاتوودا دەتوانێت ئێمە لەدژی فاشیزم و دینامیکەکانی کاپیتالیست بپارێزێت. بێدەسەڵاتی حکومەکەتان و ئەو دینامیکانەی کە کاپیتالیست دروستیکردووە، کۆمەڵگا ڕەتدەکاتەوە، لەدژی ئەم دۆخە پێویستە رێکخستنەکانمان گەورە بکەین ، بەرخۆدان بکەین، کۆمەڵگا دروستبکەینەوە و تێبکۆشین."

ف.ق