ئەحمێ: ئێمە دووهەنگاوی گەورەمان ناوە وچاوەڕوانی هەنگاوی جیدین

لوقمان ئەحمێ وتەبێژی بەرێوەبەری خۆسەریی باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا ئەوەی خستەڕوو، دوامۆڵەتە بۆ "چارەسەری ئاڵۆزییەکانی سووریا " وهەروەها بۆبابەتی پارتەکوردییەکان-ی دەرەوەی خۆسەری دیموکراتیک، هەنگاوی گرینگ نراوە.

بەڕێوەبەری باکوور ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەم ڕۆژانەدا هەم لە ناوخۆ وهەمیش لەدەرەوە دیپلۆماسییەکی بەهێزدەکات. بەڕێوەبەری بۆچارەسەری ئاڵۆزییەکانی سووریا لە وڵاتانی ئەمریکا، ڕووسیا، فەرانسا،میسر و وڵاتانی عەرەبی ترچاوپێکەوتنی ئەنجامداوە. لەناوخۆی بۆ یەکێتی کوردان هەنگاوی جیدیی هەڵناوە.

لەئەنجامی چاوپێکەوتنەکان لەدژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا، لەشارۆچکەی ئەرێما-ی باب سوپای سووریا و شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازی باب هێڵی هاوبەشی پاراستن-یان دامەزراندووە. لەسیاسەتی ناوخۆییدا داوا لە پارتەکانی ناوئەنەکەسە کرا کە لەناو ڕۆژئاوا سیاسەت بکەن. بۆئەوەش بنگەیەک ئامادەکراوە. حیزبەکانی ناوئەنەکەسە دوای ئەم هەنگاوە هێشتا بڕیارنەداوە، لەهەولێر کۆبوونەوە و لەگەل پەدەکە چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا.

وتەبێژی بەڕێوەبەری باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەرکاروباری دیپلۆماسی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ئاشکرای کرد، ئەوەان بایەخ بەهەدوو بابەت دەدەن و وتی، " لەئیستا بەدواوە نۆبەی ئەوانە هەنگاوی جیدی بنێن."

" شەڕی ئێمە کۆتایی نەهاتوو"

لوقمان ئەحمێ کە هاوکات سەرۆکی پارت سەوزە. دەربارەی بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا وتی، " دەبێت کە شەڕی ئەوان لەدژی داعش کۆتایی پێبهاتبایە، بەڵام شەڕی ئێمە کۆتایی نەهاتووە، " ئەحمێ لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، " هەر لە ڕۆژی دەستپێکی شۆڕشەوە ئێمو هەموو پلانی خۆمان لەسەرحیسابی گەل داڕشتبوو وبەپێی ئەوە هەنگاودەنێین. دواترلە تێکۆشان لەدژی داعشدا بەرژەوەندی ئەمریکا وهەنێ ولاتی ڕۆژئاوایی لە لەگۆڕبەرژەوەنی ئێمەبوو و ئێمە پێکەوەکارمان کرد. ئیستا ئەوان دەڵێن، شەڕی ئێمە لەگەل داعشدا کۆتایی پێهاتووە. بەڵام شەڕکۆتایی نەهاتووە. بۆئەوەی کە هێشتا هەڕەشە لە گەلەکەمان دەکرێت."

' لەیەگەری هێرشدا ئێمەش گەلی خۆمان دەپارێزین'

ئەحمێ دەستنیشانیکرد، ئەوان خۆیان وپرۆژەکەیان لەهەرچەشنە هێرشێک دەپارێزن و وتی، ئەوان بۆ سووریایەکی دیموکراتیک تێکۆشان دەکەن و بەنیازن لەم بوارەدا تێکەڵییەکی دیموکراتیک لەگەل هەرکەسێکدا بکەن. ئەحمێ وتی، " ئەگەرپیلان وهێرشێک لەدژی ئێمە ئەنجام بدرێت، ئێمە بەهەموو هێزی خۆمانەوە وڵام دەدەینەوە و گەلەکەمان دەپارێزین. ئێمە بۆ سووریایەکی دیموکراتیک تێکۆشان دەکەین. بۆئەم مەبەستە لەگەل هەموو وڵاتاندا پێوەندی دەکەین.

' ئێمە بۆچارەسەری سیاسیی پێداگرین'

ئەحمێ دەربارەی چاوپێکەوتن لەگەل ڕژیمی سووریا وتی، " ئێمە وەک کورد دەمانهەوێت کە کێشەکان لەناوخۆی سووریا چارەسەربکرێت. بەردەنگی ئەوگرفتانە گەلی سووریایە، " ئەحمی لەبەردەوامیدا وتی، " هەتا لەدەستی ئێمە بێت هەوڵی خۆمان دەدەین. بەڵام ئێمە هەمان هەوڵدان وئیرادە لە لایەنی بەرانبەرنابینین. دیارنییە کە ڕژیم چەندە ئامادەیە بۆچارەسەرییەکی دیموکراتیک، چەندە ئامادەیە بۆ ڕێوەبەرییەکی لامەرکەزی. لەم بوارەدا ئێمە هەنگاوی پێویستمان هەڵناوە، ئیترنۆبەی ئەوانە. بەناوی ڕێوەبەری باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ چارەسەری سیاسی ئامادەین."

' ئێمە بۆ یەکێتی کوردان هەنگاومان ناوە"

لوقمان ئەحمێ دەربارەی چاوپێکەوتنەکان بۆ یەکیەتی کورد قسەی کرد و وتی، " بۆ ئەوەی کە ئەم کەس وهەوا سیاسیە بگۆڕدرێت،هەل ومەرجی پێویست لەبارە." ئەحمێ وتی ، " ئەوەی کە دەبێت هەنگاوبنێت، لایەنەکانی ترن" و ئاوەها درێژەی بەقسەکانیدا: " ئەوەی کە سیستەمی پێشنیارکرد وخستییە بواری جێبەجێ کردنەوە گەلی کورد بوو. دواتر گەلانی تربەشداری ئەم سیستەمە بوون وگەیشتە ئاستێکی هەرە دیموکراتیک. بەڵام ئێمە یەکێتی گەلی کورد زۆربەگرینگ دەزانین. کەنەکە بە م ئەرکە ڕابوو و ئێمەش بۆئەوەی کە جەوی سیاسی بگۆڕدرێت، هەل ومەرجی پێویستمان ئامادەکرد. ئیستا نۆبەی ئەوانە کە لەم بابەتەدا هەنگاو بنێن."

ک-ش