بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر قەدەغەی هاتوچۆی تا ٥ی حوزەیران درێژ کردەوە

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەلاتی سوریا لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆی تا ٥ی حوزەیران درێژ کردەوە.

ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەێندراوێکدا درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ٥ی مانگی داهاتوو، راگەیاند.

هاوکات کاتی قەدەغەی هاتوچۆی رۆژانەش لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارەوە بۆ ٠٦:٠٠ی بەیانی بەردەوام دەبێت.

لە بارەی کردنەوەی دوکان و بازار و هێڵی گواستنەوە، لە راگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە، لە بەیانی چوارشەممە ٢٧ی ئایارەوە دەست پێدەکات.

لە بارەی کردنەوەی خالە سنووریەکانیشەوە لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، خاڵە سنووریەکان تا بڕیارێکی تایبەتی لە بارەوە نەدرێت، بە داخراوی دەمێننەوە، جگە لە هەر دوو خاڵی تایحا و تەبقا کە بۆ حاڵەتی مرۆیی بە کراوەیی دەمێننەوە.

ز.ش