تەرمی دووهاووڵاتی کە سوپای تورکیا ڕفاندبوی لەسەر سنووری ڕۆژئاوا دۆزرایەوە

ئەمڕۆ لە کاتژمێرەکانی بەرە بەیانیدا شەڕڤانانی یەپەگە لە سەر سنووری ڕوژئاوا تەرمی دوو هاووڵاتی دۆزییەوە کە لە لەیەن سوپای تورکیاوە کوژراون.

ئەو دوو هاوڵاتی خەڵکی سەرێکانیی سەربە کانتۆنی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستانن، کە هەوڵیاندابوو بچنە باکوری کوردستان، لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە ڕفێندراون و پاش ئەشکەنجەدران کوژراون، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمەکانیان دۆزرایەوە.

پاش ئەوەی شەڕڤانان تەرمی ئەو هاوڵاتییانەیان دۆزییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕۆژی سەرێکانییان کردن، پزیشکانی نەخۆشخانەکە ئاسەواریی ئەشکەنجەیان بە سەر تەرمی ئەو دوو هاوڵاتییەوە بینیوە.