دەوڵەتی تورک ٨ سەربازی ڕژێمی سوریایان بریندار کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تل تەمر. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٨ سەربازی ڕژێم بریندار بوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی داعش و ئەلنوسرە بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی و چەکی قوڕس هێرشی کردە سەر گوندی ئەلکێف و گوندی دیدارای سەر بە ناوچەی زرگانی تل تەمر. بارەگاکانی هێزی سوریا کرانە ئامانج.

لە گوندی ئەلکێف ٢ سەرباز و لە گەندی دیدارا ٦ سەرباز بریندار کران. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی تل تەمر گواسترانەوە.

ئەو سەربازانەی کە برینەکانیان سەختە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە گواسترانەوە.

ف.ق