سووپای تورکیا هێرشی کردە سەر گوندی عەلی شار لە کۆبانێ

سەربازەکانی سووپای داگیرکەری تورکیا کە لەسەر سنووری هێڵی شاری کۆبانێ جێگیر بوون، گولەبارانی گوندی عەلی شاری کۆبانێیان کردووە. ئەو گوندە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ وە.

سووپای داگیرکەری تورکیا کە بەردەوامیی بە هێرشەکانی بۆ سەر باکووری سوریا دەدات، لەناکاو گولەبارانی گوندی عەلی شاری کردووە، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ-یەوە.

گوندنشینانی ئەو گوندە رایانگەیاند، ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان، بە تایبەتیی ئەوانەی کە لەسەر سنوور نیشتەجێن، کراونەتە ئامانج و لەلایەن سەربازەکانی سووپای تورکیا گولەباران کراون.

ئەو هێرشەی سوپاى تورکیا بەرەبەیانی دوێنێ دەستیپێکردبوو و تاوەکو نیوەشەوی رابردوو بەردەوامیى هەیە. بەهۆی گولـلەبارانەکەى سوپاى تورکیاوە هیچ هاووڵاتییەکى ئەو گوندە نەکوژراون، یان بریندار نەبوون.

ر.م