سیخوڕەکانی میت بەناوی ئەنەکەسەوە دەجوڵێنەوە

دوای ئەوەی لە ئازاری ٢٠١٢ ڕووداوەکانی سوریا دەستیانپێکرد لە ماوەی چوار مانگدا شۆڕشی ڕۆژئاوا روویدا.

پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە - PDK) بۆ ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆلای خۆی راکێشت، ١٧ حیزبی ڕۆژئاوای بانگهێشتی هەولێر کرد، کە زۆربەیان حیزبی بنەماڵەکان بوون. لە کاتێکدا نوێنەرانی ئەو حیزبانە لە ڕۆژئاواوە بەرەو هەولێر دەڕۆیشتن لە رێگادا حیزبەکەی مستەفا جومعە بووە دوو پارچە. بەو جۆرە ژمارەی حیزبەکان پێش ئەوەی بگەنە هەولێر بوون بە ١٨ حیزب.

 بارزانی ئەو حیزبانەی لە هەولێر کۆکردەوە و ئەنەکەسەی دامەزراند. لەبەر ئەوەی هەندێک لە حیزبەکانى ناو ئەنەکەسە ئەو سیاسەتە، کە لەلایەن بارزانییەوە بۆیان دانرابوو قبوڵیان نەکرد، بارزانی لە کانونی یەکەمی (دیسەمبەری) ٢٠١٢ لە حیزبەکانی پارتی ئازادیی موستەفا جومعە و موستەفا ئۆسێ، پارتی یەکێتیی فوئاد عەلیکۆ و ئەلپارتیی عەبدولحەکیم بەشار، یەکێتییەکى بۆ دروستکردن، کە ناویان نا "یەکێتیی سیاسی". لە ساڵی ٢٠١٥ دا ئەو چوار حیزبە لە رێکخستنێکدا بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریا (پەدەکەسە / PDK-S) یەکیان گرت و بوون بە یەک حیزب.

یەکێک لەو هۆکارە بنەڕەتییەکان، کە بارزانی ڕێکخستنێکی لەو شێوەیەی لەناو ئەنەکەسەدا دامەزراند، ئەوە بوو کە لەو ١٨ حیزبەی ناو ئەنەکەسە، ١٤ حیزبیان بەشداریی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا بوون. ئەو دۆخەش بەو مانایە بوو، کە ئەنەکەسە بەتەواوی لە گۆڕێدا نەماوە. وێڕای ئەوەش هێشتا ناوی ئەنەکەسە بە فەرمی بەکار دەهێنرێت.

ڕووی ڕاستەقینەی چوار حیزبەکە

ئەو چوار حیزبە، کە لەلایەن پەدەکە و بارزانییەوە لە چوارچێوەى رێکخستنێکدا یەکخران و هەر ئەوەیان بە دەستەوە مایەوە، هێندەی پەیوەندییان لەگەڵ پەدەکە ئەوەندەش پەیوەندییان لەگەڵ ئاکەپە و دەزگای سیخوڕیى تورک (میت)یش هەیە. بێگومان ئەو پەیوەندییە بەبێ ئاگاداری و ڕێگەدانی پەدەکە نییە. پەیوەندییەکە دەرەنجامی سیاسەتی پەدەکەیە. ئاکەپە و میت کە لە ڕێگەی پەدەکەوە پەیوەندییان لەگەڵ ئەو حیزبانە و سەرانیان دروستکرد، بەڵام بە جیاش و لە دەرەوەی پەدەکەش پەیوەندییان لەگەڵیان هەیە.

بە تەواوی چوونە ژێر کۆنترۆڵی میت و ئاکەپە

 ئەو حیزبانە و کارەکانیان دەرەنجامی سیاسەتی پەدەکەیە. گوایە بەشداری هاوپەیمانیی نیشتمانیى سوریا بوون، کە ئەو هاوپەیمانییە بووەتە ڕێکخستنێکی ئەردۆغان و میت. لەبەر ئەوەش بۆ هەموو کۆبونەوەکانی ئیستانبول بانگهێشت دەکران. هەروەها بۆ هەموو کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکانی هاوپەیمانیی نیشتمانیى بانگهێشت دەکران و بەشدارییان پێدەکرا. ئامانجی ئەوەش بریتی بوو لەوە، کە  شۆڕشی ڕۆژئاوا لە خاوەنە راستەقینەکەى بسێننەوە و بیخەنە ژێردەستی پەدەکە و تورکیا. بە تێپەڕبوونی کات ئەو حیزبانە بە تەواوی کەوتنە ژێر کۆنترۆلی ئاکەپە و میت و بەشدارییان لە هەموو پلانەکانی میت و ئاکەپە و ئەردۆغان لە دژی ڕۆژئاوا کرد.

بەڵگەى دروستکردنى گروپی چەکدار

کۆبوونەوە سەرەتاییەکانیان ساڵی ٢٠١٢ لە ڕحا بەڕێوەدەچوو. عەلائەدین همام ئەندامی ئەنەکەسە لەو کاتەدا بەناوی کۆبانێ-یەکانەوە بەشداری کۆبوونەوەکان بوو. لە ساڵی ٢٠١٢دا لەلایەن ئاسایشی کۆبانێ-یەوە دەستگیر کرا. هەندێک بەڵگەش لەگەڵ هەمام بوون، کە دەستیان بەسەرداگیرابوو. لە بەڵگەکاندا بەشێک لە پلانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا خرابوونەڕوو. بەپێی پلانەکان لە عەفرین، کۆبانێ و دەوروبەری حەلەب گروپی چەکداری دروست دەکران. کاری ئەو گروپانەش ئەوە بوو هێرش بکەنە سەر ناوچەکان و داگیریان بکردایە.

چاوەڕوانى هێرشی داعش بوون بۆ سەر کۆبانێ

کاتێک داعش لە ساڵی ٢٠١٤ هێرشی کردە سەر کۆبانێ خواستیان ئەو پلانە جێبەجێ بکەن. ڤاسیپ شاهین پارێزگاری ئیستانبول بە ماوەیەکی کورت پێش هێرشەکەی داعش بۆ سەر کۆبانێ، فوئاد عەلیکۆی بانگ کردبوو و پێی وتبوو، لە ماوەیەکی کورتدا کۆبانێ دەڕووخێت و دەبێت گرتنەدەستى بەڕێوەبەرییەکەى بچن بۆ ئەو ناوچەیە. عەلیکۆ دوای چەند ڕۆژ بەرەو کۆبانێ گەڕایەوە. لەسەر سنوور راوەستا و لێدوانى دا و رایگەیاند، ٤٠٠٠ (٤ هەزار) پێشمەرگە ئامادەن بۆ چوونە ناو کۆبانێ.

چاوەڕانی هێرشی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بوون بۆ سەر عەفرین

داعش هێرشی کردە سەر کۆبانێ و بە قارەمانى و بەرەنگارییەکى مێژوویى داعش لە کۆبانێ تێکشکێنرا. سەرباری هەموو هەوڵەکانیان بۆ تێکدانى دۆخی کۆبانێ، پلانەکەیان بەرامبەر بە کۆبانێ سەری نەگرت و بە ناچار چاوەڕێ بوون تا ئەو کاتەى دەوڵەتى داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر عەفرین.

هەمان ئەو کەس و حیزبانە ساتیان دەژمارد بۆ ئەوەی دەوڵەتى تورک هێرش بکاتە سەر عەفرین و داگیری بکات، بۆیە هەمان لە هەمان چاوەڕوانیی سەردەمی کۆبانێ دا بوون. بە ئاشکرا پشتیوانیی خۆیان بۆ هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و کۆمەڵکوژییەکانی ڕاگەیاند. دەوڵەتی تورک لە عەفرین لە رێگەى ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەوە ناوچەکەی داگیرکرد و ئەوانیان لە هەندێک لە ئەنجوومەنەکاندا بەشدار کرد، بەڵام ئەردۆغان ئەو چەتە کوردانەشی پێ قبوڵ نەکرا، بەڵام سەرباری ئەوەش نەیانخواست لەژێر چەتری میت دا بێنە دەرەوە.

بەڵگەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ میت ئاشکرا کران

بەپێى بەڵگەکان ئەو چەتانە نەک دەستبەرداری کارکردن و مامەڵە لەگەڵ میت نەبوون، بەڵکو بە گوێرەى ئەو بەڵگە نوێیانەى ئاشکرا بوون، پلانیان ئەوەیە لەگەڵ میت دا کار بکەن بۆ ئەوەى تەواوی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بکەن.

بەپێ ئەو بەڵگە تازانە، کە ئاشکرا بوون ئەو چەتانە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ میت ئەنجامداوە. هەروەها ئاشکرا بووە، چەتە بەشداربوەکانى ئەو کۆبونەوانە، بەشداری لە پلانەکانی ئەردۆغان و میت دا دەکەن. بۆ ئەوەش لە ئەگەری هێرشی نوێی داگیرکەریدا ئەرکی گرنکیان بۆ ئەو چەتانە دیاریکردووە.

لە کاتێکدا تورکیا لە ڕۆژئاوا و سوریا لە داڕماندایە، هەندێک نۆکەر و خائینى کورد لەبەر چەندین هۆکار لەگەڵ تورکیا لە سات و سەودادان. یەکێک لەو هۆکارە سەرەکییانە ئەوەیە؛ ئەو کەسانە بەناوی کوردەوە دەجوڵێنەوە و هەلسوکەوت دەکەن، ئەندامی میتن و مووچەکانیان لە میت وەردەگرن. لە چەندین بەڵگەدا ئاشکرا بووە، کە دەوڵەتی تورک لە ناوچەکانی ئیزمیر و ئیستانبول خانوو و بینا و ڤێلەى بە دیاری بەخشیوە بە فوئاد عەلیکۆ، عەبدولحەکیم بەشار، کاموران حاجۆ و ئیبراهیم برۆ. لە بەرامبەر ئەوەشدا بەشدارییان لە پلانەکانی لە ناوبردنی رۆژئاوادا کردووە.

پلانەکانیان سەر ناگرێت

ئاشکرایە پلانەکانیان سەرناگرێت. خۆی هەر جگە لە کۆمەڵکوژییەکانی عەفرین تاوەکو ئێستا هیچ پلانێکی تورکیا سەری نەگرتووە.

ژ.ت