شەڕی ئیدلب بە سەختی بەردەوامە

دوای ئەوەی دەوروبەری حەلەب بە تەواوی کۆنتڕۆڵکرا، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا رایگەیاند، لە هەموو ناوچەیەکی سوریا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەدژی گروپە جیهادیەکان بەردەوام دەبێت. لە دوێنێوە فڕۆکەکانی ڕووسیا بە دەیان جار هەرێمەکەیان بۆردومان کردووە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە پشتگیری ڕووسیا و ئێران، هێزەکانی ڕژێمی سوریا باکوور و ڕۆژئاوای حەلەبیان بە تەواوی لە گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک پاککردەوە. بەم شێوەیە دوای ٨ ساڵ حەلەب بە تەواوی کەوتە دەستی ڕژێم. ساڵی ٢٠١٦ ناوەندی حەلەب لە ئەنجامی ڕێککەوتنێکی نێوان ڕووسیا و تورکیا کەوتە دەستی ڕژێمی ئەسەدەوە.

بەشدار ئەسەد سەرۆکی ڕژێمی سوریا دوێنی لە ڕێگەی تەلەڤزیۆنەوە قسەی کرد و شەڕی حەلەبی وەک دەستپێکردنەوە سەرکەوتنی کۆتایی لەقەڵەمدا.

'ئۆپەراسیۆن لەدژی جیهادیەکان بەردەوام دەبێت'

ئەسەد ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەدژی گروپە جیهادیەکان لە هەموو ناوچەیەکی سوریا بەردەوام دەبێت. سەرکەوتنی ئەوان لە حەلەب بە واتای کۆتاییهاتن بە شەڕ نایەت. هەرچەندە هەندێک لێدوان بێنرخ دەدرێن بەلام شەڕی ئیدلب بەردەوام دەبێت.

بەشار ئەسەد بەم قسانە ئاشکرای کرد، ئەوان بە هیچ شێوەیەک گوێ بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک نادەن و ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبن.

لەگەڵ هەڕەشەکانی ڕژێمی تورک، شەڕی دەوروبەری حەلەب و ئیدلب بەردەوامە

دەوڵەتی تورک بە هیوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنی دژی گروپە چەتەکان بووەستێنرێت و لەدوێنێوە لەگەڵ ڕووسیا لەناو دانوستاندایە. بەڵام لەگەڵ هەموو هەوڵێکیشدا نە ڕووسیا و نە ڕژێمی سوریا هێرشەکانیان ڕانەگرتووە. بە تایبەتی ڕووسیا، هێرشی ئاسمانی زیاتر کردووە.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی ڕووسیا خوێنێ ١١٠ هێرشیان لەدژی هەرێمەکانی حەلەب و ئیدلب و عەفرین ئەنجامداوە.

لەم نێوەندەدا گروپە چەتەکانی سەر بە تورکیا هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی فرۆکەی بیفڕۆکەوانەوە هێرش بکەنە سەر بارەگاکانی ڕووسیا.

یوری بورنەکۆڤ سەرۆکی ناوەندی سەربازی ڕووسیا لە هومەیمین ڕایگەیاند دوێنی ٢ فرۆکەی شەڕی بێفرۆکەوان لە ئیدلب هەستاون و هەوڵیانداوە ناوەندی سەربازی ڕووسیا بۆردومان بکەن.

بورنەکوڤ وتی، "هەردوو فڕۆکەکە لە لایەن سیستمی پاراستنی ئاسمانی ئەوانەوە تێکشکێنراون."

نەتەوەیەکگرتووەکان: بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە ٩٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بە هۆی شەڕ و پێکدادانەوە بە هەزاران کەس لە هەرێمەکە کۆچیان کردووە.

بە پێی ئامارەکان لە ڕۆژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە ژمارەی ئەو کەسانەی ئاوارەبوون گەیشتووەتە ٨٧٥ هەزار کەس.

هێزەکان قەسەدە ئاوارەکانی ئیدلب لە ناوچە ئارامەکان نیشتەجێ دەکەن

لە لایەکی ترەوە دوای بانگەوازی فەرماندەیی گشتی قەسەدە، هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەرگاکانی بە ڕووی ئاوارەکاندا کردەوە. بە هەزاران خەڵکی مەدەنی بە هاوکاری هێزەکانی قەسەدە لە هەرێمەکانی شەڕ ڕزگارکران و لە ناوچە ئارامەکان جێگیرکران.

ف.ق