قەسەدە لەبارەی هێرشی داگیرکەرانەوە لێدوانێکی بڵاو کردەوە

هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە رایگەیاند، هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن.

لە لێدوانەکەی قەسەدەدا هاتووە:

"سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی لە چەندین ناوچەی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن لە جموجوڵ و هەوڵی داگیرکەری و لە چەندین ناوچەش هێرشیان ئەنجامداوە.

سەرێکانی

سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قوڕس، هێرشی گوندی تل محمد-ی سەر بە تل تەمر و گوندەکانی باب ئەل-خێر و مشرەفای سەر بە زرگانییان کردووە. هەروەها چەند ناوچەیەکی مەدەنییان بە هاوەن و ئۆبوس تۆپباران کردووە و لە ئەنجام دا زیانێکی زۆری ماددیی بە موڵک و ماڵی هاوڵاتییان مەدەنی کەوتووە.

عەین عیسا

گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای تورکی داگیرکەر، بە چەکی قوڕس گوندەکانی ناوچەی عەین عیسایان تۆپباران کرد و راستەوخۆ ناوچە مەدەنییەکان بە ئامانج گیراون. لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی گوندی بیر زنار، هاوڵاتییەکی مەدەنی کە لە ناو وەزییەکانیدا خەریکی کاری رۆژایەی بووە، بریندار بوو."

ز.ش