لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی داگیرکەراندا لە عەین عیسا ٢ کەسی مەدەنی بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر گوندەکانی رۆژئاوای ناوچەی عەین عیسادا، ٢ کەسی مەدەنی بریندار بوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ئەبو سارا و دبس کە دەکەونە رۆژئاوای ناوچەی عەین عیسا و رێگای M-4 یان بوردومان کرد.

بە پێی زانیاریەکان لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکاندا، ٢ کەسی مەدەنی بریندار بوون.

ز.ش