لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوون، گیانیان لەدەستدا.

جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە گشتی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ١٢١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

مستەفا باسی لەوەش کرد کە، بارودۆخی تەندروستی ١٢ کەس لە تووشبووان، باش بووە و گەڕاونەتەوە بۆ سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.

تا ئێستا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، گەیشتووەتە هەزار و ٦١٨ کەس و لەو ژمارەیەش ٦٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و باری تەندروستیی ٤٢٩ کەسیش باش بووە و گەڕاونەتەوە بۆ سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.

ز.ش