لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا زیادی کردووە

کۆمیتەی تەندروستی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند کە لە هەرێمەکەیان ٢٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

جوان مستەفا هاوسەرۆکی کۆمیتەی تەندروستی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشکرا کرد.

بەپێی ئامارەکە لە هەرێمی جزیر و حەسەکە ٢ کەسی تر بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

جوان مستەفا ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٧ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.

لە ئێستادا بە گشتی ٥٩٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ١٢٧ کەسیش لە نەخۆشیەکە چاک بوونەتەوە.

ف.ق