لە بەریتانیا پزیشکان و چالاکانی کورد هاوکاری تووشبووانی کۆرۆنا دەکەن

ده‌سته‌ی راوێژکاریی و هاریکاریی تووشبووانی ڤایروسی کۆرۆنا لە بریتانیا ڕایگەیاند: ژمارەیەک پزیشکانی کورد و چالاکانی نیشتەجیێ ئەو وڵاتە هاوکاری تووشبووانی کۆرۆنا دەکەن و ژمارە تەلەفۆنەکانیانی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردووەتەوە.

ده‌سته‌ی راوێژکاریی و هاریکاریی تووشبووانی ڤایروسی کۆرۆنا لە بریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسەکەمان فوڕات نێردراوە ئاشکرای کردوە: ده‌سته‌کەیان کە  ژمارەیەک پزیشکان و چالاکوانی کوردی خۆبەخشی نیشتەجیێ ئەو وڵاتە پێکدێت، هاوکاری و ڕێنوێنی پێشکەشی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و لەو چوارچێوەیەدا ژمارە تەلەفۆنەکانی کۆمەڵێک پزشکی و چالاکوانی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردووەتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی ده‌سته‌ی راوێژکاریی و هاریکاریی تووشبووانی ڤایروسی کۆرۆنا لە بریتانیا بەم شێوەیە:

گەلی کوردی خۆشەویست:  

وه‌ک پێشتر رامانگه‌یاندبوو، که‌ به‌ نیازی ئه‌وه‌یه‌ن، ناو و ژماره‌ی مۆبایڵی چه‌ند دکتۆرێکی کورد و چه‌ند که‌سێکی تر له‌ بواری جیاوازدا وه‌ک‌ خۆبه‌خش 
بۆ هاریکاریی و راوێژی پزشیکیی یاخوود پێداویستی تری ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی ڤایروسی کۆرۆنا بوون یا گوومانی تووشبوونیان هه‌یه‌، بڵاو بکه‌ینه‌وه‌ 
تا له‌ کاتی پێوویستدا پێوه‌ندییان پێوه‌ بکه‌ن.
ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی، له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی خۆیان و داواکاریی خۆیان، لێره‌دا ناویان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌، به‌ پێیی کات و توانایان ئاماده‌ی هه‌موو هاریکاریی و 
پشتگیرییه‌کن و هه‌ر به‌ڕێزێکی تریش پێی خۆشه‌ یا ئاماده‌یه‌ هاریکاریی بکات، تکایه‌ ناو و ژماره‌ی مۆبایڵه‌که‌یمان بۆ بنێرێت تا لێره‌ و له‌و په‌یجی 
فه‌یسبووکه‌دا بڵاویان بکه‌ینه‌وه.
به‌ڕێزان:‌ بۆ ئاگاداریتان ئێستا خه‌ریکی ئاماده‌کردنی په‌یجێکی تایبه‌تین و به‌مزووانه‌ ئاماده‌ی ده‌که‌ین و بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌.

‌ ئه‌م دکتۆره‌ به‌ڕێزانه‌ ئاماده‌ی هاریکاریتانن و له‌ کاتی پێوویستدا ده‌توانن پێوه‌نییان پێوه‌ بکه‌ن: 

د. نه‌رمین کۆی
Dr Narmin Koye 07809773029

د. فریاڵ ئه‌حمه‌د
Dr Ferial Ahmad 07773335031

د. سۆران ساڵح
Dr Soran Salah 07968525545

د. فریاد حه‌وێزی
Dr Firiad Hiwaizi 07968730364

د. راهۆز رێبین
Dr Rahoz Rebin. 07597717852

بۆ هه‌ر پێداویستییه‌ک و هاریکارییه‌کی تر، تکایه‌ پێوه‌ندیی بکه‌ن به‌م به‌ڕێزانه‌وه‌:

دانا شێخ عوومه‌ر
Dana Shex Omar
07938387878 

شیرۆ بێستوون
Shero Bestun
07734210392

ئامانج مه‌ردووخی
Amang Mardokhy 
07759263611

شیرکۆ عادل ده‌باخ
Sherko Adel Debax    
07745729350 

هیوا ئەحمەد
Hiwa Ahmed
07877653985
North London

شەوبۆ محەمەد
Shawbo Mohamad
07493101786

داوان فه‌رهاد
Dawan farhad
07492955805

عه‌تا موفتی
Ata Mufty
07956492252

هـ.هـ