لە دەورووبەرى حەلەب شەڕە

لە گوندەکانى ناوچەى باکووری رۆژئاواى حەلەب شەڕێکى قورس لە نێوان هێزەکانى رژێمى سوریا و گروپە چەتەکانى سەر بە تورکیا لە ئارادایە.

لە گوندەکانى دەورووبەری باکووری رۆژئاواى حەلەب شەڕێکى قورس لە نێوان هێزەکانى رژێمى سوریا و گروپە چەتەکانى سەر بە تورکیا دەستپێکردووە.

سەرچاوە هەرێمییەکان بڵاویانکردووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانى رووسیا لە شارۆچکەى حەیات گروپە چەتەکانیان بۆردومانکردووە و گروپە  چەتەکانیش هێرشیان کردووەتە بنکە سەربازییەکانى رژێمى سوریا لە نێوان شارۆچکەکانى نوبول و زەرای.

راشگەیاندراوە، بەهۆی شەڕەکەوە هەر دوو لا کوژرا و برینداریان هەیە.

ر.م