لە گوندی ئاقیبە مانگی سووری کورد تەرمی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ژێر داروپەردووەکاندا دەرهێنا

دوێنێ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردبووە سەر گوندی ئاقیبەی سەر بە شێراوا. مانگی سووری کورد تەرمی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی لە ژێر داروپەردووی خانووەکاندا مابوون، دەرهێنا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەی شێراوا لە دژی هاوڵاتیە مەدەنیەکان زیادی کردووە. لە ئەنجامی هێرشەکەی دوێنێی سوپای داگیرکەر بۆ سەر گوندی ئاقیبە ٣ کەس لە خانەوادەیەک گیانیان لەدەستدا و تەرمەکانیان لە ژێر داروپەردووی خانوەکاندا مابوونەوە. مانگی سووری کورد بە هاوکاری هاوڵاتیانی گوندەکە، بە مەبەستی دەرهێنانەوەی تەرمەکان لە ژێر داروپەردووەکاندا، لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ وە لە هەوڵداندابوون و دواجار توانیان تەرمەکان دەربهێن.

دوا بە دوای هێرشەکەی دوێنێ داگیرکەران، هاوڵاتیانی گوندەکە هەوڵێکی زۆریاندا کە تەرمەکان لە ژێر داروپەردووی خانووەکان دەربهێنن، بەڵام جارێکی دیکە رووبەرووی هێرشی سوپای تورک بوونەوە و نەتوانرا تەرمەکان دەربهێنرێن.

لە لایەکی دیکەوە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەراندا بۆ سەر گوندی کورزێلی سەر بە عەفرین سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی ئیسمەت حەمۆ، جەمیل حەمۆ و موفیدە رەمزی حەسەن بریندار بوون.

ز.ش