لەعەفرین ٧چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایانگەیاند، لەچالاکیی شەڕڤانەکانیاندا لەدژی داگیرکەران لەعەفرین وماڕەی ٧ چەتەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کوژران و ٦چەتەی تریش برینداربوون.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دەربارەی چالاکی هێزەکانیان لە دژی داگیرکەران لەعەفرین وماڕەی ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە هێزەکانمان لە ٥ی نیسان لەعەفرین و ماڕەی چالاکیی هاوکات-یان ئەنجامداوە،لەوچالاکییانەدا ٧چەتەکوژراون و٦چەتەی تریش برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شەڕڤانانمان لە عەفرین و دەوروبەری بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لەدژی سەربازان و چەتەکانی دەوڵەتی تورک، لەوچوارچێوەیەدا دوێنی شەڕڤانانمان لەسەر ڕێگای نێوان گوندی کیمارێ و بەرادێ-ی سەربە ناوچەی شێرئاوای عەفرین، لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی چەتەکانی گروپی حەمزە چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سێ چەتە کوژران و دووی دیکەش برینداربوون، دوای چالاکییەکە گروپێک لە چەتەکان کە بۆ هەڵگرتنی تەرمەکان هاتبوون کرانە، ئامانج و لەوێش چەتەیەک کوژرا وچەتەیەکی دیکەش برینداربوو.

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەر دوێنی ٥ی نیسان، شەڕڤانانمان لەدژی بارەگایەکی چەتەکانی گروپی حەمزە لە گوندی بەرادێ چالاکییەکیان ئەنجامدا، کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەشدا دوو چەتە کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بە ئاماژەدان بە چالاکییەکی دیکە، هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاندووە: هەردوێنی شەڕڤانامان چەتەیەکی سەربە دەوڵەتی تورکیان لە گوندی تل مالد سەربە شارۆچکەی مارع کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو چالاکییە نیشانگیرییە چەتەیەک کوژرا.