لەعەفرین ٢ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لەچالاکیی شەڕڤانانیان لە شارۆچکەی مارع-ی سەربە عەفرین، ٢ چەتەی سەربە دەوڵەتی تورک کوژراون و ٤ دیکەش برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە، شەڕڤانانیان لە سنووری عەفرین چالاکییەکیان دژی سوپای تورک و چەتەکانی ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دوو چەتە کوژراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە مارع دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە ژمارەیەک چەتەی سەربە دەوڵەتی تورک تێدابوون چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا دوو چەتە کوژران و چواری دیکەش برینداربوون و ئۆتۆمبێلەکەش تێکشکێندرا.

ک-ش