هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین: چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و سه‌رچه‌ته‌یه‌كیش بریندار بوو

هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، شه‌ڕڤانه‌كانیان له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی شاری عه‌فرین چالاكییه‌كیان كردووه‌. له‌ ئه‌نجامدا سه‌رچه‌ته‌یه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ و چه‌ته‌یه‌كیش كوژراوه‌.

هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد به‌رده‌وامن له‌ چالاكییه‌كانیان دژی هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك له‌ عه‌فرین.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: «ڕۆژی ٢٤ی ئادار\٤ی خاكه‌لێوه‌ شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین به‌ چه‌كی كه‌سی چالاكییه‌كیان له‌ دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ئه‌نجام داوه‌ كه‌ سه‌رچه‌ته‌ محه‌مه‌د حه‌مادین-ی به‌رپرسی دیسپلینی سه‌ربازی له‌ عه‌فرین و چه‌ته‌یه‌ك به‌ ناوی محه‌مه‌د ئه‌بوو توركی تێدابوون. له‌ ئه‌نجامدا سه‌رچه‌ته‌كه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوو و چه‌ته‌كه‌ش كوژرا.»

s.m