هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد

هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە ناوچەی شێرەوا لە دژی هێرشی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک شەهید بوون.

HRE لە راگەیێندراوێکدا ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە ١٠ی نیساندا لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا لە ناوچەی شێرەوا شەهید بوون.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە:"هێزەکانمان لە دووهەمین هەنگاوی خۆڕاگری سەردەمدا لە دژی هێرشەکانی دەولەتی تورک و چەتەکانیدا، خۆڕاگریەکی بێوێنە بەڕێوە دەبەن. دەولەتی تورک لە ١٠ی نیساند لە رێگای ئاسمانی و زەمینی هێرشی کردە سەر شێرەوا. هێزەکانمان لە دژی ئەو هێرشە خۆڕاگریەکی بێوێنەیان بەڕێوە برد و هێرشی زەمینی داگیرکەرانیان تێکشکاند. لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەراندا لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگریدا ٣ لە شەڕڤانانمان شەهید بوون و ٣ شەڕڤانی دیکەشمان بریندار بوون. شەهیدەکانمان عەگید و فەرمان و خابوور، لە دژی هێرشی داگیرکەران هیچ کات هەنگاویان بۆ دواوە نەنا و بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە لە ریزەکانی خۆڕاگریدا بەردەوام بوون لە خەباتەکانیاندا. هەر سێ هاوڕێمان کە شەهید بوون، بەرپرسیاریەتیە مێژوویەکەیان جێبەجێ کرد. ئێمە وەکو هێزەکانی رزگاری عەفرین بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ داگیرکەراندا دەکەین. شەهیدەکانمان بە رێزەوە بە بیر دێنینەوە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاڕاستەی خانەوادەکانیان و گەلەکەمان دەکەین.

ناسنامەی شەهیدانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: عەگید شەرقیا

ناوی تەواو: عبدولرحمن محمد

ناوی دایک:ئیسلم

ناوی باوک: حسن

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: شێرەوا-١٠ی نیسانی ٢٠٢٠

***

نازناو: فەرمان بلبلێ

ناوی تەواو: محمد عەلیکۆ

ناوی دایک:ئەمینا

ناوی باوک: فوئاد

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: شێرەوا-١٠ی نیسانی ٢٠٢٠

***

نازناو:خابور عەفرین

ناوی تەواو: شادی جەلۆ

ناوی دایک:مەلەک

ناوی باوک: جومعە

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: شێرەوا-١٠ی نیسانی ٢٠٢٠"

ز.ش