هێزەکانی رزگاریی عەفرین:لە باب چەتەیەک کوژرا، چالاکییەکان بەردەوامن

هیزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکی هێزەکانیاندا لە ٢٧ی کانونی یەکەم لە ناوچەی باب چەتەیەک کوژراوە و ٢ چەتەش بریندار بوون و جەختیشان کردوەوە چالاکییەکان بێ وەستان لە دژی داگیرکەران بەردەوام دەبن.

هێزەکانی رزگاریی عەفرین لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بلاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە عەفرین و ناوچەکانی دەوروبەری چالاکی و ئۆپڕاسیۆنی هێزەکانمان بە بێ وەستان بەردەوامن.

٢٧ی کانونی یەکەم لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گوندی داخلباشی سەر بە ناوچەی باب هێزەکانمان چالاکییەکیان لە دژی چەتە داگیرکەرەکانی گروپی "فرقە ئەلحمزەت" ئەنجام دا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا چەتەیەکی گروپی ناوبراو کوژراوەو ٢ چەتەی دیکەش بریندار بوون.

لە هەما کاتدا سوپای داگیرکەر وچەتەکانی دوای چالاکییەکەی هێزەکانمان، بە چەکی قوڕس و تانک و ئۆبوس و هاوەن گوندەکانی مالکییە و مەرەناز و کەفەر ئانتون-ی سەر بە ناوچەی شارای عەفرینیان بە سەختی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا زیانێکی زۆری مادی بەر عەرز و باخ و موڵکی هاوڵاتییانی ناوچەکە کەوتووە."

ز.ش