هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ناسنامەی شەڕڤانێکی شەهیدی ئاشکرا کرد

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد کە لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا شەهید بووە.

ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەم شێوەیەیە:

"لە ٢١ی ئازاردا شەڕڤانمان شۆڕش عەفرین لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی عەفریندا شەهید بوو.

هاوڕێ شۆرش عەفرین، لە عەفرین لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو. لە تێکۆشانی ئێمەدا لە بەرانبەر داگیرکەری و قڕکردندا تا دوایین ساتی ژیانی جێگای خۆی گرت و بوو بە شەڕڤانێکی شەرەف. هاورێ شۆرش بڕوایەکی تەواوی بە شۆرشی ئازادی و دیموکراسی گەلان هەبوو، لە بەرانبەر هەر جۆرە زۆردەستی و دواکەوتوویەک بە بڕیارەوە تێکۆشانی کرد و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: شۆڕش عەفرین

ناو و پاشناو: محەمەد حەبیب

ناوی دایک: ئالیا

ناوی باوک: حەبیب

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

شوێن و مێژووی شەهادەت:  قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی عەفرین / ٢١ی ئازاری ٢٠٢٠

لە کەسایەتی هاوڕێ شۆڕشدا بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی ئازادی و دیموکراسی دەکەینەوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و هەموو گەلی کورد دەکەین."

ف.ق