هەسەدە ئاماری شەڕ و چالاکیەکانی ٢٤ کاتژمیری رابردووی ئاشکرا کرد: ٦ چەتە کوژراون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە  ئاماری شەڕ و چاڵاکی شەڕڤانان و هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکیای ئاشکرا کرد. بە گشتی ٦ چەتەی تورک کوژراون.  هەروها ٧ شەڕڤانیش شەهید بوون.

هەسەدە رایگەیاند هێرشە زەمینی و ئاسمانیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە سەر ناوچەکە بەردەوامەو ئامار و زانیار لە بارەی هێرشەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردوو لە زرگانی و تل تەمر و عەین عیسا بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد .

هەسەدە لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس هێرشی گوندی تل ئەلوەرد و تل محمد و تل شەعیر و زرگانییان کردوو لە تل تەمریش سوپای داگیرکەران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە چەکی قوڕس هێرشی گوندی ریحانیە و عامریەیان کردوەو لە ئەنجامی وڵامی شەڕڤانان دا زرێپۆشێکی داگیرکەران بە تەواوەتی تێکشکێنراوە.

لە بارەی هێرشەکانی بەرەی عەین عیساش هەسەدە رایگەیاند سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بە ئۆبووس وتانک هێرشی گوندی کەفیفا و مشێرفا و کۆر حەسەنیان کردووە. هەروها فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوانی داگیرکەران ناوچەکەی بوردومان کردووە. لە ئەنجامی وڵامی هێزەکانی هەسەدەدا شەڕێکی قوڕس روویداوەو  لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی تورک و چەتە، کوژراون و بریندار بوون.

لە بارەی ژمارەی کوژراوان و بریندارانی سوپای داگیرکەر و چەتەکانیەوە هەسەدە رایگەیاند بە پێی ئەو ژمارەیەی گەیشتووەتە بەردەستیان ٦ چەتە کوژراون و ٨ چەتەی تریش بریندار بوون.

هەسەدە هەروها ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی هەنگاوی خۆپاراستنی رەوادا ٧ شەڕڤان گیانیان بەخت کردووەو ١٢ هەڤاڵی تریش بریندار بوون.

ز.ش