٨مین کۆنگرەی پەیەدە لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە

٨مین کۆنگرەی ئاسایی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە شاری ڕمێڵان لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە.

٨مین کۆنگرەی ئاسایی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە شاری ڕمێڵان لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە.

کۆنگرە بە دروشمی 'ئێمە بە یەکێتی دیموکراتیک داگیرکاری تێکدەشکێنین، بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بەهێز دەکەین و سوریایەکی دیموکرات دروست دەکەین' بەردەوامە و ٦٠٠ کەس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداریان تێدا کردووە.

لە ڕۆژی سەرەتادا دوای قسەکردن ڕاپۆرتی کاری ئەنجومەنە گشتیەکانی پەیەدە، ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە و ڕێکخستنەکان خوێندرانەوە.

ڕۆژەڤی ئەمڕۆی کۆنگرەکە، باسکردنی بەرنامەی پارتەکە، ئەنجومەنی پارتەکە و پەیرەوی ناوخۆ دەبێت.

دوای گفتگوکان هاوسەرۆکی نوێ و ئەندامانی ئەنجومەنی پارتەکە هەڵدەبژێردرێن.

کۆنگرە دوور لە چاوی کامیراکان بەردەوامە.

ف.ق