ژنانی سووریا بۆ چارەسەری هاوبەش کۆدەبنەوە

ئەڤین سوید وتەبێژی کۆنگرەی ستاردەربارەی کۆنگرەی مەجلیسی ژنانی باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا وتی کۆنگرەکە لە ڕێکەوتی ١٤ی حوزەیران/٢٤ی جۆزەردان بەڕێوەدەچێت. سوید وتی، " ئێمە دەمانهەوێت چارەسەرییەکی هاوبەش بدۆزینەوە."

ئەڤین سوید وتەبێژی کۆنگرەی ستار دەربارەی ئامادەکارییەکان بۆ کۆنگرەکە وڵامی پرسیارەکانی ئێمەی دایەوە. سوید ئەوەی خستەڕوو کە  ئەوان لەگەل پارتەسیاسییەکان،مەجلیسی هەرێمە ڕزگارکراوەکان، ژنانی کەلدان، ئەرمەن، تورکەمان، ئاسووری،چەچەن، سوریان، کورد و عەرەب گفتوگۆیان ئەنجامداوە و بەبیری هێنایەوە، لەماوەی ٧ساڵی شەڕی سووریادا هەرە زۆر تووندوتیژی لەسەرژنان ئەنجامدراوە.

سوید وتی لە سووریا ٧ساڵە شەڕە و ژنان بوونەتە ئامانجی تووندووتیژی، کۆچبەرکران، ئازاری هەرە سەخت دایکان وژنان کێشایان و وتی، " سەرەڕای ئەوانەشەوە ژنانی کاروباری خۆیان بەڕێوە بردووە. ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە ژنانی هێزی پێشەنگن. بۆپاراستنی دەسکەوتەکان پێویستی بە کاری هاوبەش هەیە. ژنان لەم چوارچێەوەیەدا کاردەکەین."

سوید ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان کۆبوونەوەی هاوبەشی دەسپێکیان لە ١٣ی ئاداردا ئەنجامداوە و وتی، " کۆنگرەی ستاریش بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا کرد. ئێمە ویستمان کە ئەمە تەنیا پرۆژەی کۆنگرەی ستار نەبێت و هەرکەسێک بەشدار بێت. بەڵام کۆنگرەی ستار لەئاستێکی پێشەنگدا بەشدار بوو. لەو کۆبوونەوەیەدا ناوی  جڤاتەکە وەک مەجلیسی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستنیشانکرا. کۆمیتەی ئامادەکار لە ٩کەس پێکدێت کە کۆنگرەی ستاریش لەو کۆمیتەیەدا ئەندامی هەیە.

وتەبێژی کۆنگرەی ستار وتی، لە کۆبوونەوەی سەرەتادا قسەلەسەر ڕەشنووس، ئامادەکاری کرا و لەگەل ئەوڕێکخراوانەی کە قسەیان لەگەل نەکرابوو کۆبوونەوە ئەنجامدرا. پێشنیارەکانیان وەرگیرا و وتی، ' دەربارەی ئەو ژنانەی کە لەناو کۆمەڵگەدا خاوەن پێگەن قسەوباسکرا. بابەتی سەرەکی ئەوە بوو کە هیچ کەسێک لە دەرەوەی ئەم چەترەدا نەمێنێتەوە.

کۆردیناسیۆن لە١٧کەس پێک دێت. دوای  کۆنگرەی مەجلیس کۆردیناسیۆن کۆببنەوە و دەربارەی دۆخی ژنان لەباکووری و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پێگەی ژنان لەناو کۆمەڵگەدا و کۆمیتە یاساییەکان قسەبکەن.

ژنان لە پارتەسیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی هەرێمەکە، دەربارەی دوارۆژی سووریا لە پلانی ئێمەدا فرەڕەنگن.

مەجلیس ببێتە شوێنی فرەڕەنگەکان. ئێمە هەموو بەشدارببین و لەم چوارچێووەیەدا کار بکەین. هیوای ئەێمە ئەوەیە کە شۆڕشێک کە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد و وەک شۆڕشی ژنانی خۆی سەلماندووە. پێش ئیستا ئەم بارە لەسەرشانی هەندێک هێزدابوو. بەڵام لەمە بەدواوە دەبێت هەرکەسیک کاربکات و ئەم ئەرکە بگرێتە ئەستۆ.

لە شەڕی دژبە تیرۆردا کەسانێکی زۆرمان لەدەستدا، بەڵام دەسکەوتی زۆریشمان بەدەست هێنا. بۆ پاراستنی ئەو دەسکەوتانە دەبێت هەموومان هەست بە بەرپرسیاری بکەین. ئێمە گەییشتین بەوقەناعەتەی کە ئەم شتە لەناو مەجلیسی ژناندا بەدی بێت. لەسەرەتادا کۆنگرەی ڕاگەیاندنی مەجلیسی ژنانی جەزیرە ئەنجام بدرێت، دواترش کارەکانی کۆردیناسیۆن ئەنجام بدرێت."

ک-ش