ڤیەنا: مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی بەرخۆدانی شکۆ ساز کرا

لە شاری ڤیەنای پایتەختی نەمسا هەر یەک راوان گرکێ لەگی و هاڤین خەلەف و زاگرۆس تۆڵهلدان شەهیدانی بەرخۆدانی شکۆیی رۆژئاوای کوردستان یاد کرانەوە.

ناوەندی کۆمەڵگای دیمۆکارتیکی کورد لە ڤیەنا مەراسیمەکەی ساز کرد و سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ رێزگرتن لە شەهیدان مەراسیمەکە دەستی پێ کرد.

ئاگری کۆبانی نونەری پەیەدە-ی ڤیەنا سەرەتا قسەی کردوو لە کەسایەتی شەهید گرکێ لەگێدا گشت شەهیدانی رۆژئاوای کوردستانی یاد کردەوە.

لە لایەن تەڤدەمیشەوە غەریب حسۆ قسەی کرد و رایگەیاند ئێمە لە سایەی شەهیدانی ئازادیی کوردستان گەیشتوینەتە ئەم قۆناغە و وتی: گەلی کورد چیتر کوردی جاران نیە و لە ئێستا بەدواوە شەڕ و سیاسەت و دیپلۆماسی بە یەکەوە بەڕێوە دەبەین.

حسۆ هەروها تیشکی خستە سەر ئەوەی لە سایەی شەهیدان، داعش لەناو برا و دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش بە هەمان شێوە لە رۆژئاوا دەردەکەین.

ز.ش