'کۆمەڵایەتیبوون کاپیتالیزم تێکدەشکێنێت'

شۆڕشگێرە ئینتەرناسیۆنالیستەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند، سیستمی کۆمەڵایەتی و ئیکۆلۆژی کاپیتالیزم تێکدەشکێنێت.

شۆڕشگێرە ئینتەرناسیۆنالیستەکان بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد. ماسامی سولاڤی خەڵکی کەتەلۆنیا رایگەیاند، سیستمی دەوڵەتەکان لە بەرانبەر پەتای کۆرۆنا بێدەسەلات ماونەتەوە و ئاماژەی بەوەکرد، چارەسەری لەناو کۆمەڵگادایە. هەڵوێستی ئیسپانیا لەبەرانبەر ڤایرۆسەکە هاوشیوەی هەڵوێستی بەر لە ئێستای بەرانبەر قەیرانی ئابوریە و وتی، "ئەو کاتە پارەیان لە ئێمە کۆکردەوە و بانکەکانیان ڕزگار کرد."

جیهانێکی یەکسان

سولاڤ ڕاشیگەیاند، دەوڵەت کاری دابینکردنی پێویستیەکانی گەلی بۆ هەندێک مارکێت و کۆمپانیا بەجێ هێشتووە و وتی، "ئەوانیش سوود لەم قەیرانە وەردەگرن و ئابوری هەرێمەکە زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت. لەگەڵ گەورەبوونی کاپیتالیزمدا هیچ جێگایەک بۆ کرێکار و هەژاران نامێنێتەوە. ڕێوشوێنەکان لەدژی پەتاکە بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەتە. لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆر شوێن پشتگیری کۆمەڵایەتیش گەورەتر دەبێت. گرنگترین شت ئەوەیە کە پێویستە ئێمە ببینین کە سیستمی ئێستا ناتوانێت هیچ شتێک چارەسەر بکات و پێویستە لە ڕێگای پشتگیریەوە جیهانێکی یەکسان دروست بکەین."

ناتوانن ڕێگری لە پشتگیری بکەن

زانا سانکارا کە خەڵکی سویسرایە ڕایگەیاند، پەتای کۆرۆنا کاریگەریەکی زۆری لەسەر وڵاتەکەی داناوە، سیستمێک کە پشتگیری کۆمەڵگا لەناو دەبات، لە ئێستادا هەمان بانگەوازی دەکات. سانکارا وەبیریهێنایەوە کە لەگەڵ هەبوونی دەوڵەتیش، بەڵام گەلان پشتگیری یەکتری دەکەن و وتی، "ئەم قەیرانە ناتوانێت ڕێگری لە پشتگیری نێوان کۆمەڵگاکان بکات. لەبەرئەوەی دوای ئەم قەیرانە، قەیرانێکی گەورەتر دێت. هەموومان لەم قەیرانە ڕزگار دەبین و سیستمی دەوڵەت هەڵدەوەشێنین. پرۆسەکە دەبێتە قۆناغی دەستکەوتی گەلان."

گرنگیان بە سیستمی تەندروستی نەدا

بۆبی ساندس و چارلی قەڕەچۆخ کە خەڵکی بەریتانیان باسی ئەوەیان کرد، سیستمی کاپیتالیست چەندین ساڵە گرنگی بە تەندروستی نەداوە و لە ئێستادا ناتوانێت پەتای کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان کۆنتڕۆڵ بکات. ئئینتەرناسیۆنالیستە بەریتانیەکان ئەوەیان خستەڕوو، بەشێکی دەسەڵات بۆ خۆیان خزمەتی تەندروستی تایبەتیان دروست کردووە. گەلیش بە تەنیا ماوەتەوە و بە پشتگیری کۆمەڵایەتی هاوکاری یەکتری دەکەن. ئینتەرناسیۆنالیستەکان دەڵێن، پێویستە بە شێوەیەکی فراوان گفتوگۆ لەبارەی Cooperatîon Bîrmîngham بکرێت کە پڕۆژەیەکی کۆمەڵایەتیە و وتیان، هەوڵدان بۆ سیستمی Cooperatîon Bîrmîngham لە ڕۆژئاوا گرنگە. ئینتەرناسیۆنالیستەکان ئاماژەیان بەوەکرد ئەو سیستمە بێ لێکۆلینەوە پێویستە لە هەموو جێگایەک جێگیر بکرێت.

ف.ق