کەمپی بەرخۆدان-ی شەهبا سەنگەری بەرخۆدانیی گەلی عەفرینە

ئەو هاووڵاتیانەی عەفرین کە بە هۆی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیاوە بە ناچاری کۆچبەری کانتۆنی شەهبا بوونە دەستنیشانیان کرد،"هەتاکوعەفرین بەتەواوی لە داگیرکەران پاک نەبێتەوە وبە ئازادی نگەڕێنەوە بۆ ناودارە زەیتونەکان، بەرخۆدان ئێمە بەردەوامە".

هاووڵاتیانی عەفرین کە بە هۆی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا و چەتەکانی ئەلقاعیدە وداعش، بە ناچاری کۆچبەری کانتۆنی شەهبا بوونە و لە کەمپی بەرخۆدان نیشتەجێ بوون.

هاووڵاتیانی عەفرین سەرەڕای دەرفەتی کەم و هەلومەرجی سەختی ژیان لەناو کەمپدا، درێژەبە بەرخۆدانیی خۆیان دەدەن.

 تاکە داواکاری هاووڵاتیانی عەفرین ئەوەیە کە بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەرماڵ وحاڵی خۆیان.

هاووڵاتیان عەفرین ئەوەیان خستە ڕوو کە ئەم دۆخەی کە ئیستا ئێمەی تێداین بەشێکە لە بەرخۆدان-ی گەل ولە وەڵامی پرسیاری دۆخی ژیانی ئێوە چۆنە؟ هەمویان ئەمە دەڵێن "بەرخۆدان بەردەوامە".

بەرخۆدان لە عەفرین بابەتی سەرەکیە لە کەمپ. کۆچبەرەان لە هەوڵداندان تا کو بتوانن لە ناو کەمپدا ژیان بەردەوام بکەن، بەڵام بەردەام چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەدەکەن کە بگەڕێنەوە بۆ عەفرین.

لە گەل هەرهاووڵاتیێکی عەفرینی کە  قسە دەکەی دەڵێت: " ئێمە ئامادەین بۆ سەخترین ڕۆژەکانی ژیان . تاکە ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە عەفرین لە داگیرکەران پاک بکرێتەوە و بگەڕێنەوە بۆسەر خاکی خۆمان. کەمپی بەرخۆدان تا سەرکەوتنی کۆتایی وەک سەنگەرێکی بەرخۆدانی دەمێنێتەوە.

ک- ش